بنکەیەکی تەندروستی لە گوندی تازەدێ کرایەوە
9 / 11 / 2017
ئه‌مڕۆ (9ی تشرینی دووه‌م) به‌ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان و مامۆستایانی ئاینی له مه‌راسیمێكدا بنكه‌ی ته‌ندروستی قازی محه‌مه‌د له گوندی تازه‌دێ كرایه‌وه.
له سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا، سه‌باح ساڵح ئه‌نجومه‌نی گوندی تازه‌دێ رایگه‌یاند، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه هیچ ده‌زگایه‌كی ته‌ندروستی له گونه‌ده‌كه‌یان نه‌بووه به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی كه بیناكه‌ی له‌سه‌ر ئه‌ركی خێرخوازان دروستكراوه له گونه‌ده‌كه‌یان ده‌كرێته‌وه و ده‌توانێت خزمه‌تێكی باش به دانیشتوانی گونكه و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ر بكات.
دواتر، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد تیایدا، تیشكی خسته‌سه‌ر خه‌بات و تێكۆشانی دانیشتوانی گوندی تازه‌دێ له رۆژانی شۆڕشی نوێ‌دا، راشیگه‌یاند: ئه‌م گونده هێنده قوربانی داوه شایه‌نی خزمه‌تی زۆر گه‌وره‌یه، كردنه‌وه‌ی ئه‌م بنكه‌یه‌ش ئه‌گه‌ر چی پرۆژه‌یه‌كی بچوكه به‌ڵام خزمه‌تێكی گه‌وره ده‌كات ئێمه‌ش له ئیداره‌ی گه‌رمیان هاوكار و پشتیوان ده‌بین بۆ ئه‌م بنكه‌ی ته‌ندروستییه تابتوانێت كاری خۆی به‌باشی بكات.
دواتر، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان باسی له وه‌زعی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و قه‌یرانی دارایی و كێشه سیاسییه‌كان كرد، له‌و باره‌وه ووتی "وەزعی دارایی هه‌رێم زۆر خراپه له رووی سیاسیشه‌وه ئێستا بارودۆخێك هاتۆته پێش كه مەترسی گەورە لەسەر گه‌لی كورد و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی بەخوێنی هه‌زاران شه‌هید بەدیهاتووە هه‌یه".
ووتیشی "له ئێستادا خەڵک هەمووی ماندووە و بێزارە، به‌تایبه‌ت له دوای ریفراندۆم كه هه‌موو شته‌كان پێچه‌وان بوه‌وه به‌غدا به به‌رنامه كار له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌رێم ده‌كات و له به‌یانه ره‌سمییه‌كانی پارێزگاكانی باكوری عێراقی به‌كارهێناوه".
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان راشیگەیاند "ده‌بێت به‌غدا ئه‌وه بزانێت میلەتی کورد فێر نەبووە بە ژیر دەستەیی بژی له پرۆسەی ئەنفال دەیان هه‌زار هاوڵاتی کورد زیندە بەچال کران و گونده‌كان وێران بوون، بەڵام ئێمە تێمان پەراند و دواتر کۆرەومان تێپەڕاند و گه‌مارۆی ئابوریشمان تێپەڕاند، هیوادارین حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌موو حزبه‌كان یه‌كده‌نگبن بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قه‌یرانانه‌ش".
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی ووت "مادام ئیمە دامودەزگاکانمان مەوجودە و مافه‌كانمان له‌ده‌ستوری عێراق دانی پێدا نراوه بە یەکگرتووی دەتوانین هەموو قەیرانەکان تێپەڕێنین. ئومێد، دەکەین هەموو ئەو دەزگایانە کە دەسەلاتەکانی سەرۆکی هەرێمیان لایە هەوڵ بدەن قەیرانەکان تێپەڕینن بۆ ئەو مەبەستەش حکومەت سەردانی حزبەکان بکات بۆ رێکخستنی نێوماڵی کورد، هەروەها دەبێت حزبەکانیش دەست وبرد بکەن و بیر لەژیانی خەڵک بکەنەوە، ئەو خەڵکەی بەخۆڕاگری ئەوە چەند ساڵە تەحەمولی نەهامەتی و قەیرانەکانی کردووە".
دواتر د.سیروان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان رایگەیاند، ئەمساڵ پینجەم پرۆژەیە لە گەرمیان بکرێتەوە بەڵام بنکەیە بیناکەی خەلکی خۆی دروستی کردووە ئێمەش ئامێر و پێداویستی و کارمەندی بۆ دابین دەکەین.
ووتیشی، سوپاسی خێرخوازان و خەڵکی گوندی تازەدێ دەکەین بۆ دروستکردنی بنکەکە، هەروەها سوپاسی ئیدارەی گەرمیان دەکەین بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لەم پرۆژەیە.
475 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|