ڕونكردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری مرۆیی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌رباره‌ی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی زیانه‌كانی بومه‌له‌رزه له سنووری گه‌رمیان
21 / 11 / 2017
هه‌ر له‌ساته‌وه‌ختی ڕودانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی 12 ی تشرینی دووه‌مه‌وه ئیداره‌ی گه‌رمیان وسه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی جیا له‌سه‌ردانی مه‌یدانی بۆ هه‌موو شوێنه زیانلێكه‌وتووه‌كان ده‌سبه‌جێ له‌سه‌ر خه‌ت بوون و ژوورێكی عه‌مه‌لیات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێكهێنرا و سه‌رپه‌رشتیار وتیمی تایبه‌تمه‌ند وبه‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كانی قۆره‌توو ومه‌یدان به‌شه‌و و ڕۆژ وله‌ڕۆژانی پشوشدا له‌ده‌وامی فه‌رمی و له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و ئاژانسه‌كانی سه‌ر بهun و ڕێكخراوه‌نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا له‌سه‌ر خه‌ت بوون، هه‌ندێك ڕێكخراو به‌سوپاسه‌وه به‌خێرایی هاتنه‌سه‌رخه‌ت وكۆمه‌كیان گه‌یانده زیانلێكه‌وتووان له سنووری ناحیه‌كانی قۆره‌توو ومه‌یدانی سه‌ر به ئیداره‌كه‌مان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م نێوانه‌دا مایه‌ی سه‌رسوڕمانی ئێمه‌یه هه‌ڵوێستی ئۆفیسی سلێمانی ڕێكخراوی مانگی سووری عێراقیه كه ئه‌م ڕێكخراوه زۆر سه‌یر و نامۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ سنووره‌كه‌ی ئێمه كردووه، له‌كاتێكدا ئه‌و یارمه‌تیانه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه دابه‌شی ده‌كات هی ڕێكخراوی مانگی سووری توركیه كه خۆیان هاتنه ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڵێنیان دا هه‌رچیان له كۆمه‌ك بۆ زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه لێ داوا بكرێ ده‌سبه‌جێ دابینی ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده ئۆفیسی سلێمانی مانگی سووری عیراقی 1600 دۆلار هه‌قی گواستنه‌وه‌و داگرتنی 480 خێوه‌تیان له سلێمانیه‌وه بۆ ناحیه‌ی مه‌یدان له ئیداره‌كه‌مان وه‌رگرتووه كه ئه‌مه له‌مێژووی كاری خێرخوازی و ڕێكخراوی خێرخوازیدا ڕووی نه‌داوه! له‌مه زیاتریش له‌كاتێكدا نزیكه‌ی 500 خێزانی گونده‌كانی سنووری ناحیه‌ی مه‌یدان له بناری به‌مۆ به‌هۆی ئه‌وه‌ی بومه‌له‌رزه زیانی گه‌وره‌ی له‌خانووه‌كانیان داوه ناتوانن تیایدا بژین به‌به‌ر سه‌رماوسۆڵه و باوبارانی سه‌ختی ئه‌و بناره‌وه‌ن وژیانیان له‌مه‌ترسیدایه، به‌ڵام ئۆفیسی سلێمانی مانگی سووری عێراقی چه‌ند كه‌سێكیان بێ ئۆتۆمبێل ناردۆته سنووره‌كه و له‌ڕۆتینێكی بێمانادا به‌ئۆتۆمبێلی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی ناوبراو ده‌سوڕێنه‌وه گوایه له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندنی باری هه‌رخێزانێكی ئه‌و گونده دووره ده‌ستانه‌دا ئه‌وسا خێوه‌تیان ئه‌ده‌نێ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ڵێننامه‌یه‌كیان پێ پڕده‌كه‌نه‌وه كه پاشتر خێوه‌ته‌كانیان لێ وه‌رده‌گرنه‌وه كه ئه‌مه‌ش هه‌رگیز ڕووی نه‌داوه ڕێكخراوێكی خێرخوازی كۆمه‌كێك بداته خه‌ڵكی لێقه‌وماو و به‌ڵێننامه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كۆمه‌كه‌كانیان پێ پڕبكاته‌وه، ئێمه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رگیز نه‌مان ویستووه و نامانه‌وێ ده‌ست بكێشینه كاروباری ڕێكخراوه كۆمه‌ك به‌خشه‌كانه‌وه هه‌موو ئه‌و ڕێوشوێنانه‌مان قبوڵ كرد كارئاسانی ته‌واومان بۆ تیمه‌كانی مانگی سوور كرد، به‌ڵام به‌ڕێوشوێنه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه وه‌رزی زستان ته‌واو ده‌بوو ئه‌م تیمه بچوك وبێ ئه‌زمونه‌ی ئۆفیسی سلێمانی مانگی سوور كه‌شفی ئه‌و ماڵه زیانلێكه‌وتووانه‌ی ته‌واو نه‌ده‌كرد تا خێوه‌تیان بده‌نێ وخه‌ڵكی لێقه‌وماوی سنووره‌كه‌ش له‌م شێوازی مامه‌ڵه‌یه ته‌واو تووڕه و نیگه‌ران بوون وبارودۆخه‌كه له لێواری ته‌قینه‌وه‌دا بوو، ئێمه‌ش بۆ پاراستنی ئارامی وهێمنی ناوچه‌كه و سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌فریاگوزاریه‌كانی ڕێكخراوه‌كان و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ژێر فشاری ئه‌و خه‌ڵكه لێقه‌وماوه‌دا بووین ناچار بووین په‌نا ببه‌ینه به‌ر ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان و ئه‌و ناوه‌نده به‌سوپاسه‌وه له‌ڕێگای په‌یوه‌ندیه‌كانی خۆیه‌وه 500 خێوه‌تی دابین كردووه كه هه‌ر ئه‌مرۆ ده‌گاته زیانلێكه‌وتووان ، به گرنگمان زانی خه‌ڵك له‌م ورده‌كاریانه ئاگادار بێ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری مرۆیی ئیداره‌ی گه‌رمیان 21/11/2017
409 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|