رێكخراوه‌كان پلانی زستانه‌یان هه‌یه بۆ هاوكاری ئاواره‌كان
29 / 11 / 2017
ئه‌مڕۆ (29ی تشرینی دووه‌م) به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری زستانه به ئاواره‌كانی دوزخورماتوو، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆبوه‌وه.
له كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌دا، كه هه‌ریه‌كه سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ئاواره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری مرۆیی ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماده‌ی بوون، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند، سوپاسی رێكخراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌كانی تر ده‌كه‌ین كه له دوای رووداوه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی باش چوونه ده‌م ئاواره‌كانی دوزخورماتوو و كۆمه‌ك و هاوكاری پێویستان پێشكه‌ش به ئاواره‌كان كرد.
ووتیشی، له ئێستادا وه‌رزی زستان و سه‌رما له گه‌رمیان ده‌ستپێكردووه و پێویسته ئاواره‌كان شوێنی باشیان هه‌بێت و سوته‌مه‌نی و زۆپا و بابه‌تی زستانه و خۆراك و پێداویستیه‌كانیان بۆ دابین بكرێت و خزمه‌تی باش بكرێن، بۆیه داواكارین رێكخراوه‌كان له‌و روه‌وه هه‌وڵه‌كانیان چربكه‌نه‌وه و پلانیان هه‌بێت.
هاوكات، رێكخراوه‌كان سوپاسی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد له‌به‌رامبه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانیان بۆ راییكردنی كاری رۆژانه‌یان، جه‌ختیشیان كرده‌وه، پرسی كۆمه‌ك و هاوكاری زستانه‌ی ئاواره‌كانیان خستۆته پلانی كاركردنیان و له مانگی داهاووه‌وه كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانیان ده‌كه‌ن.
400 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|