ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
هەڵمەتی کوتانی سورێژە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدەدرێت ناوەندی بازرگانی پیشەسازی و بیناسازی ئێران لە شاری کەلار کرایەوە بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات
هاوڵاتیانی ناوچه‌ی داوێ داوا ده‌كه‌ن هێرشی خۆبه‌خشه‌كان بۆسه‌ر دوز رابگیرێت ‌

13 / 12 / 2017

ئەمڕۆ (۱۳ی کانوونی یەکەم) بەمەبەستی رێگری لە پشێوییەکانی دوزخورماتوو و هێرشەکانی گروپە خۆبەخشەکان بۆ سەر قەزاکە، نوێنەری دانیشتوانی گوندەکانی ناوچەی داوێ لەسنوری دوز سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد و داوایان کرد، بەپەلە کار لەسەر ئەو بابەتە بکرێت.

نوێنەری گوندەکانی ناوچەی داوێ رایانگەیاند "لە دوای ۱٦ ی ئۆکتۆبەر و هێرشی حەشدی شەعبی بۆ سەر دوز و کوژرانی هاوڵاتیانی کورد لە قەزاکە و دەربەدەربونیان، ئێستا لەدەوروبەری قەزاکە گروپێک بە ناوی خۆبەخشەوە دروست بووە و هێرش دەکەنە سەر دوز، بەمەش مەترسی لەسەر هاوڵاتیانی دوز دروست بووە کە لەلایەن حەشدەوە هێرشیان بکرێتەسەر".

ئەوەشیان خستەڕوو، هێرشی ئەو گروپە زیانی گەورە بە کەیسی کورد لە دوز دەگەیەنێت و ئەگەر بەردەوام بێت ئەوا مەترسی هەیە وەک کاردانەوەیەک هیزە عێراقییەکان هێرش بکەنە سەر گوندەکانیکوردییەکانی دەوربەری دوز.

هاوکات، داواشتان کرد، حکومەتی هەرێم هەموو هەوڵەکانی بەگەر بخات بۆ راگرتنی جموجۆڵ و هێرشەکانی ئەو گورپە تاوەکو کاردانەوەی هیزە عێراقییەکانی لێنەکەوتۆتەوە، جارێژی تر کورد توشی کێشەی گەورەتر نەبووە و سەروماڵی زیاتر بکەوێتە مەترسییەوە.

لەبەرامبەدا، سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەید، لەگەڵ روداوەکانی ۱٦ ی ئۆکتۆبەر ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان لە پێناو بەدەمەوە چونی هاوڵاتیانی دوزخورماتوو، چەندین کۆبونەوەی گرنگمان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار ئەنجامداوەو دەنگی هاوڵاتیانی دوزخورماتوومان گەیاندووە و لە رێگەی حکومەتی عێراق و رێکخراوەکانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکانیش توانیمان کۆمەک و هاوکاری فریاگوزاری بگەیەنین بە ئاوارەکانی دوز.

راشیگەیاند، لەگەڵ دروستبوونی ئەو گروپانەش لەژێر ناوی خۆبەخشەکان ئیمە پێمان وابووە کێشەکانی دوز بەو شێوەیە چارەسەر نابن و بگرە کورد زیانی پێدەگات، بۆ ئەو مەبەستەش بە نوێنەرانی دوزمان راگەیاندووە کە کاری ئەو گروپانە رابگیرێت.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئەوەشی ووت، هەر ئەمڕۆ داواکارییەکانی هاوڵاتیانی داویە دەگەیەنێتە نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم
‌ 392 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure