به‌رپرسی به‌ره‌ی توركمانی له كفری سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد
4 / 1 / 2018
ئه‌مڕۆ (4ی كانوونی دووه‌م) به‌رپرسی به‌ره‌ی توركمانی له قه‌زای كفری به‌یاوه‌ری شاندێك سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان باس له خۆپیشاندانه‌كانی كفری و سوتانی باره‌گاكه‌یان كرا.
له‌و دیداره‌دا، به‌رپرسی به‌ره‌ی توركمانی له كفری تیشكی خسته‌سه‌ر په‌یوه‌ندی باشی به‌ره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌كان و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئه‌وان وه‌ك هه‌میشه كورد به برای خۆیان ده‌زانن و ئاڵۆزییه‌كان و سوتانی باره‌گایان كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی له مێژینه‌یان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له خۆپیشاندانی ئه‌م دواییه‌ی قه‌زای كفری باره‌گاكانیان سوتێنراوه به‌ڵام ئه‌وان هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان نه‌بووه به‌رامبه‌ر خۆپیشاندانه‌كان داواكاری خۆپیشانده‌رانیشیان جێبه‌جێكردووه كه داوایانكردبوو ئاڵاكه‌یان دابگرن.
لای خۆیه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند، پێكهاته‌ی توركمان به‌شێكی گرنگی دانیشتووانی قه‌زای كفرین و جێگه‌ی شانازییه هه‌میشه وه‌ك برا مامه‌ڵیان كردووه و تا ئێستا هیچ كێشه‌یه‌ك له نێوان كورد و توركمان دروست نه‌بووه، خۆزگه له دوزخورماتوش هه‌مان په‌یوه‌ندی پته‌و هه بوایه.
ووتیشی ئێمه ئه‌و په‌ڕی نیگه‌رانین له سوتانی باره‌گای توركمانی له كفری له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه و ئێمه هه‌میشه له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانی هێمنانه بووین و پشتیوانیشمان لێكردووه به‌ڵام هێرش بۆ سه‌ر باره‌گای حزب و حكومه‌ت خزمه‌ت به‌هیچ لایه‌ك ناكات.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، سوتانی باره‌گای به‌ره‌ی توركمانی له كفری به ئامانجێكی دیاریكراو نه‌بووه به‌ڵكو هێرشه‌ی خۆپیشانده‌ران بۆ سه‌ر باره‌گای سه‌رجه‌م حزبه‌كان به‌بێ جیازای بووه و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ ناوچه فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تیشی گرتۆته‌وه، به‌ڵنیشیدا، كه ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌میشه هاوكار بێت بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تیان و پاراستنی باره‌گاكه‌یان.
589 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|