ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
هەڵمەتی کوتانی سورێژە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدەدرێت ناوەندی بازرگانی پیشەسازی و بیناسازی ئێران لە شاری کەلار کرایەوە بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات
لە رۆژی کەلاردا مەراسیمی تایبەت ئەنجامدەدرێت ‌

23 / 1 / 2018


ئەمڕۆ (۲۳ی کانوونی دووەم) دەستەی سەرپەرشتیارانی مەراسیمی یادی کەلار سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد و بەئامادەبوونی قایمقامی قەزای کەلار سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵیان کۆبویەوە و بەڵێنی هاوکاری تەواوی پێدان.

لەو کۆبونەوەکەدا، دەستەکە ئەوەیان خستەڕوو، لەئێستادا دەستیان کردووە بە ئامادەکاری بۆ ئەنجادانی مەراسیمی تایبەی بە یادی کەلار کە لە ۲۸ی شوبات و لە رۆژی کەلاردا ئەنجامی دەدەن، راشیانگەیاند، بۆ راییکردنی یادەکە پێویستیان بە هاوکاری مادی و مەعنەوی ئیدارەی گەرمیانە.

لای خۆیەوە، سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، دەستخۆشی لە دەستەکە کرد و ووتی "کەلار شارێکی زیندووی هەرێمی کوردستان بە گشتی و ئیدارەی گەرمیانە بەتایبەتی بۆیە بەرز راگرتنی یادی دامەزراندنی پێویستە".
هاوکات سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پشتیوانی و پاڵپشتی ئیدارەی گەرمیانی بۆبۆ ئەنجامدانی  مەراسیمی یادی کەلار دوپاتکردەوە و ئامادەییشی پیشاندا هەموو تێچووی مادی مەراسیمەکە لە ئەستۆ بگرێت.
لە رۆژی ۲۸ی شوباتی ۱۹۷٠ بە مەرسومی کۆماری، کەلار کراوە بە قەزا و پاش فراوانبوونی شارەکە و زیاتر گەشەکردنی، لە ساڵی ۲٠٠٦وە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردویەتی بە ناوەندی ئیدارەی گەرمیان و هاوشێوەی مەرکەزی پارێزگاکانی تری هەرێم دامودەزگاکانی حکومییەکانی تێدا کراوەتەوە. 

ساڵانەش لە رۆژی ۲۸ی شوباتدا، بەسەرپەرشتی قایمقامیەتی قەزای کەلار و بە بەشداری رۆژنامەنوسان و چالاکانی کۆمەڵی مەدەنی و هاوڵاتیانی شارەکە، مەراسیم و چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت.

‌ 912 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure