بڕیاری تاپۆکردنی خانووە بێتاپۆکان ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه جێبەجێدەکریت
11 / 2 / 2018
ئه‌مڕۆ (11ی شوبات)بە مه‌به‌ستی جێبه‌جیچكردنی بڕیاری جیچگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ تاپۆكردنی خانووه بێ تاپۆكان، سەرپەرشتی سەرپەرشتیاری ئیدارەیی گەرمیان و بە ئامادەبوونی هەردوو قایمقامی قەزاکانی کەلار وکفری و سەرۆکی فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سنوورەکە، کۆبوونەوەیەک لەدیوانی ئیدارەی گەرمیان ئەنجام درا.
کۆبوونەوەکە لە ژێر ڕۆشنایی بڕیاری تاپۆکردنی خانووە بێتاپۆکاندا بەڕێوەچوو کەمانگی ڕابردوو لەلایەن جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بەمەبەستی خزمەتکردن بەدانیشتوانی ئەو ناوچانەی بڕیارەکە دەیانگریتەوە فەرمانی لەبارەوە دراوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، له‌لایه‌ن سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه به ووردی تیشك خرایه سه‌ر ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه و دواتر رایگه‌یاند، جێگه‌ی خۆیه‌تی لێره‌وه سوپاسی به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ین بۆ ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره كه خزمه‌تێكی گه‌وره به به‌شێك له هاوڵاتیان ده‌كات به تاپۆكردنی خانووه‌كانیان.
دواتر له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانی كۆبونه‌وه‌كه، بڕیارەکە بەوردی خویندنەوەی بۆکراو گرنگی و سوودی بۆ بەرژەوەندی گشتی باسی لێوەکرا و , سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کەپێویستە هەرچی زووە بەجددیانە کار لەسەر ناوەرۆکی بڕیارەکە بکەن و هیچ کەمتەرخەمی تێدا نەکریت و کەسانی پسپۆر و شارەزاو لیهاتوو لەلیژنەکانی تایبەت بەجێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەدا دابنرێن
بڕیاره بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه، فەرمانگە پەیوەندیدارەکان پلانی تایبەتی خۆیان لەچوارچێوەی ڕاپۆرتێکی چڕدا ئاراستەی ئیدارەی گەرمیان بکەن، لە کۆبوونەوەی سێ شەممەی داهاتووشدا ڕاپۆرتەکان بخرێنه‌روو و دواتر ده‌ستبه‌جێ ڕێوشوێنە پێویستەکان بۆچۆنێتی جێبەجیکردنی بڕیارەکە بگیرێتەبەر و دەست بەجێبەجێکردنی بڕیارەکە بكرێت.
936 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|