ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
هەڵمەتی کوتانی سورێژە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدەدرێت ناوەندی بازرگانی پیشەسازی و بیناسازی ئێران لە شاری کەلار کرایەوە بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات
گرێبەستی کشتوکاڵی عەرەبە هاوردەکانی سەردەمی ڕژێمی بەعس هەڵدەوەشێنرێتەوە ‌

13 / 2 / 2018


ئەمڕۆ (۱۳ی شوباتی ۲٠۱۸)بەمەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کشتوکاڵی عەرەبە هاوردەکانی سنوری ناحیەی مەیدان و  قۆرەتوو، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ جێگری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دیالە و وەفدێکی یاوەری کۆبەوەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە  هەریەکە لە جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارە و بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان و بەڕێوەبەری کشتوکاڵی خانەقین ئامادەیبوون، تاوتوێی چۆنێتی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کشتوکاڵی عەرەبە هاوردەکانی سنووری ناحیەکانی قۆرەتوو مەیدان کراو هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکالی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی دیالە بۆ ڕاییکردنی ئەو مامەڵانە باسی لیوەکرا.

جێگری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دیالە ووتی، ئێستا لەپارێزگای دیالەوە دەست کراوە بە ئەنجامدانی مامەڵە بۆ ئەو خاوەن گرێبەستانەی کە زەوییەکانیان دەکەویتە سنووری ناحیەکانی قۆرەتوو مەیدانەوە و سەرجەمیان قەرەبوو دەکرینەوەو گرێبەستەکانیان هەڵدەوەشێنرێتەوە.

بەمەش لەڕووی یاساییەوە کۆتایی بەو پرۆسەیە ئەهینرێت کە ڕژیمی پێشوو موڵک و ماڵی هاوڵاتیانی کوردی داگیردەکرد و دەیدایە عەرەبە هاوردەکانی باشور و ناوەراستی عێراق.

لای خۆشیەوە سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وێڕای دەست خۆشی لەهەوڵ و ماندوبونیان ئومێدی خواست کارەکانیان بەشێوەیەکی ڕێک و پێک ئەنجام بدەن، و ناحیەکانی مەیدان و قۆرەتووی ڕاسپارد لەڕێگەی لیژنەکانیانەوە لەپرۆسەی تەخمین کردنی ئەو زەوییانەدا هەماهەنگی  کشتوکاڵی گەرمیان  لیژنە کشتوکاڵی یەکانی پارێزگای دیالە بکەن وھاوکاری تەواویان بکەن لە ئەنجامدانی کارەکانیاندا.

‌ 739 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure