گروپی شیوەکارانی کچانی کفری خەڵاتیان بەخشییە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان
27 / 2 / 2018
ئه‌مرۆ (٢٧ی شوباتی ٢٠١٨ ) گروپی شێوەکارانی کچانی کفری سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد و له‌به‌رامبه‌ر هاوكاری و پاڵپشتی بهردهواتمی بۆیان خەڵاتی تایبەتیان بەخشیه سەرپەرشتیاری ئیدارەكه.
له دیداریان له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، سەرپەرشتیاری گروپەکە وێڕای ئه‌وه‌ی سوپاسی ئیدارەی گەرمیانی کرد بۆ پاڵپشتی و هاوکاری بەردەوام ڕایگەیاند "هەر لەساتی دروستبوونی گروپەکەوە تا ئێستا کە نزیکەی دوو ساڵە، ئیدارەی گەرمیان ھاوکاری بەردەواممان بووە هەر بۆیە بەباشمان زانی خەڵاتی تایبەتی گروپەکەمان ببەخشینە سەرپەرشتیاری ئیدارەكه ئه‌وه‌ش وەک ڕێزێک بۆ گرنگیپێدانی بەڕێزیان بەکاری ھونەری و خستنەسەرپێی گروپەکەمان".
لای خۆشیەوە سه‌ڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وێڕای سوپاس و پێ‌زانین بۆ شێوەکارانی نێو ئەو گروپە سوپاسی پێشکەشکردنی خەڵاتەکەیانی کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌میشه پاڵپشتی هونه‌رمه‌ندان بووه بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌یان ئه‌وه‌ش لهپیچناو خزمه‌تكردن به بواری هونه‌ر له سنوره‌كه.
ئه‌وه‌شی وت" من وه ك چۆن لە رابردووهاوکارتان بووم ، دڵنیاش بن لە ئایندەش بە هەمان شێوە وەک پێویست زیاتر پاڵپشتان دەبم ، بۆ برەودان بە پێشخستی گرووپەکە و رەوتی هونەر لە ناوچەکە".
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان راشیگه‌یاند "دەبێت گشتگیرانە کار بکەین، بۆ لابردنی کۆت بە ربەستەکانی بەردەم توانا‌و بەهرەکانی کچان وژنان، بەرچاویشمان روونە لە م هەرێمی کوردستان ژنان هاوشانی پیاوان بگرە رێکخراوتر کارەکانیان راپەڕاندوە".
1463 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|