پەیامی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ جەژنی نەورۆز
20 / 3 / 2018
سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز، په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه و تیایدا پیرۆزبایی له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات و داواده‌كات لایه‌نه‌سیاسییه‌كان یه‌كده‌نگ بن بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد و هیواش ده‌خوازێت حكومه‌تی هه‌رێم رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بكاته ده‌رفه‌تێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی شایسته داراییه‌كان و پێددانی موچه‌ی بێ پاشه‌كه‌وت به فه‌رمانبه‌ران.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
پەیامی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ جەژنی نەورۆز
بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی جوانترین پیرۆزبایی لە کوردستانتان و ھەموو تاکێکی کورد و گەرمیانیانی ئازیز بەتایبەتی دەکەین، لەم جەژنەدا سەری رێز و وەفاداری بۆ شەھیدانی عەفرین و تەواوی شەھیدانی رێگای رزگاری کورد و کوردستان دادەنوێنین، ھیوای ئاسودەیی و سەرفرازی بۆ ھەمووان دەخوازین.
ھاوڵاتیانی خۆشەویست...
ئەمڕۆ کە جەژنی نەتەوەیی گەلی کورد (نەورۆز) بەڕێدەکەین، وڵاتەکەمان لە ھەموو لایەکەوە کەوتۆتەبەر ھەڕەشە و مەترسی گەورە، خاکمان داگیکراوە، دوژمنەکانمان چاویان بڕیوەتە دەسکەوتەکانمان، جیھان پشتی تێکردووین، بۆیە جیاواز لە ساڵانی رابردوو پێویستە ھەر تاکێکی کورد ئەم جەژنە بکاتە سەرەتایەکی نوێ بۆ خۆشەویستی ووڵات، ھیواش دەخوازین لایەنەسیاسییەکان لە چوار پارچەی وڵات ئەم جەژنە بکەنە وێستگەیەک بۆ یەکڕیزی و یەک دەنگی کوردان و بە گژاچونەوەی دوژمنانمان.
ھاونیشتمانیانی ئازیز....
ھەرچی پەیوەستە بە ھەرێمی کوردستان، ھیوا دەخوازین لەم نەورۆزەدا سەرجەم پارتە سیاسییەکان بیر لە بەرژەوەندی باڵای ھاوڵاتیان بکەنەوە و ھەموو رێگەیەک بگرنەبەر بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانانەی کە ماوەی چوار ساڵە ھاوڵاتیانی ماندوو کردووە، لێرەشەوە ئومێد دەکەین، حکومەتی ھەرێمی کوردستان رێکەوتن لەگەڵ بەغدا بکاتە ده‌رفه‌تێك بۆ گۆڕانکاریی گرنگ لە بارودۆخی ئابورى وڵات و لە رێگەی ئەو رێککەوتنەوە شایستە داراییەکانی ھەرێم و موچەی فەرمانبەران بەبێ پاشەکەوت دابینبکات.
دووبارە پیرۆز بێت جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی ٢٧١٨ی کوردی، شادومانی و سەرفرازی بە ھەموو لایەک.
سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ٢٠ ی ئازاری ٢٠١٨
683 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|