ئه‌فسه‌ره نمونه‌ییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌ی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان خه‌ڵات ده‌كرێن
10 / 4 / 2018
ئه‌مڕۆ (10ی نیسانی 2018) به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌ی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان له گه‌رمیان، له مه‌راسیمێكدا خه‌ڵاتی رێزلێنانیان به‌خشیه ئه‌فسه‌ر و كارمه‌نده نمونه‌ییه‌كانی.
له‌و مه‌راسیمه‌دا، له‌میعه محه‌مه‌د رایگه‌یاند، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌فسه‌رانه به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێك كاره‌كانیان ئه‌نجامداوه ئه‌مڕۆش له پای خزمه‌تیان رێزلێنانیان پێده‌به‌خشین.
لای خۆیه‌وه، عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، ووتی، ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان سوپاسی ئه‌م ئه‌فسه‌رانه ده‌كه‌ین كه ئه‌ركه‌كیانیان به باشی ئه‌نجامداوه و جێگه‌ی ده‌ستیان دیار بووه به‌جۆرێك به‌پێی ئاماره‌كان رێژه‌ی توند تیژی له‌گه‌رمیان له چاو ناوچه‌كانی تر كه‌متره
617 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|