پەیامی پیرۆزبایی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ یانەی رزگاری
1 / 5 / 2018
بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەی رزگاری لە خولی پلە
دووی کوردستان بۆ خولی پلە یەک، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و دەستەی کارگێڕی و یاریزانەکانی یانەکە بەتایبەت و وەزش دۆستان و خەڵگی گەرمیان بەگشتی دەکەین.
سەرکەوتنی یانەی وەرزشی رزگاری بۆ خولی پلە یەک، جێگەی شانازییە بۆ گەرمیان و گەرمیانیەکان دیارە ئەم یانە توانیوێتی بەھەوڵ و ماندوبونی خۆی لە ماوەیەکی کەمدا سەرکەوتنی گەورە بەدەستبھێنێ بۆیە جێگەی خۆیەتی لێرەوە دەستخۆشی لە سەرۆک و ستاف و یاریزانانی یانەکە بکەین و ھیوادەخوازین سەرکەوتنی زیاتر تۆمار بکات و ببێتە پێشەنگ، ئومێدەوارین یانەکانی تری ناوچەکەش ھاوشێوەی یانەی رزگاری پلە قورسەکان ببڕن و ببنە شانازی زیاتری وەزشوانانی گەرمیان.
دووبارە پیرۆزە سەرکەوتنی یانەی رزگاری بۆ خولی یانە پلە یەکەکان.
سەڵاح کوێخا
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان
٢٠١٨/٥/١
575 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|