سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ دەزگا ئەمنیەکان کۆبوەوە
8 / 5 / 2018
ئەمڕۆ (٨ی ئایاری ٢٠١٨)بە سەرپەرشتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەئامادەبونی قایمقامی قەزای کەلار و کفری و بەڕێوەبەری ئاسایش و پۆلیس و دەزگا ئەمنیەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ، بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ
ڕۆژی دەنگدانی تایبەت کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو
لە کۆبونەوەکەدا، سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی ئیدارەی گەرمیان تیشکی خستەسەر گرنگی ھەڵبژاردنەکان و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەپێی یاسا و رێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان.
دواتر لەلایەن بەشداربوانی کۆبونەوە شێواز و میکانیزمی دەنگدانی تایبەت رون کرایەوە و بە ووردی باس لەچۆنێتی ڕێکخستنی بنکەکانی دەنگدان کرا لەڕووی ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە، ھەروەھا کاتی دەنگدانی تایبەت بۆ ھێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و دەزگا ئەمنییەکان بەشێوەی دابەشکاری ڕێکخرا بەجۆرێک ھەر دەزگایەکی ئەمنی لەو وادە دیاریکراوەی بۆی دانراوە دەنگی خۆی دەدات ئەوەش بۆ ئەوەی ھیچ قەرەباڵەغییەک لەسەر بنکەکانی دەنگدان دروست نەبێ و ھیچ فەراغێکی ئەمنیش نەھێڵدرێتەوە
527 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|