پرۆژه‌ی سایلۆی گه‌رمیان ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه
9 / 5 / 2018
جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند، له‌سه‌ر راسپارده‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، پرۆژه‌ی سایلۆی گه‌رمیان ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
یونس ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ كاروباری هونه‌ری رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی رابردوودا پرۆژه‌ی سایلۆی گه‌نمی گه‌رمیان به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه وه‌ستا، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ (9ی ئایاری 2018) وه‌زاره‌تی بازرگانی له‌سه‌ر راسپارده‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌نوسراوی فه‌رمی ئاگاداری كردینه‌وه كه رێكاره‌كانی پرۆژه‌ی سایلۆی گه‌رمیان ته‌واو بووه و له‌مڕۆوه بڕیاری جێبه‌جێكردنی له‌سه‌ر دراوه.
ووتیشی، هه‌ر ئه‌مڕۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌سه‌ر نوسراوی كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پرۆژه‌كه نوسراوی كردووه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان بۆ راده‌ستكردنی زه‌وی پرۆژه‌وه‌كه و به‌مزوانه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان روونیشیكرده‌وه، پرۆژه‌ی سایلۆی گه‌رمیان له سنوری ناوه‌ندی قه‌زای كه‌لار جێگه‌ی 40 هه‌زار تۆن دانه‌وێڵه ده‌گرێت ئه‌مه‌ش خزمه‌تێكی گه‌وره به جوتیارانی گه‌رمیان ده‌كات.
1044 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|