لیژنه‌ی تاپۆكردنی خانووه بێ تاپۆكان كۆبوه‌وه
24 / 5 / 2018
ئه‌مڕۆ (24ی ئایاری 2018) به‌سه‌رپه‌رشتی جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به ئاماده‌بوونی راوێژكاری جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و قایمقامی كه‌لار و كفری و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی تاپۆكردنی خانووه بێ تاپۆكانی سنوره‌كه كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند، له ماوه‌ی رابردوودا و له دوای ده‌رچوونی بڕیاری تاپۆكردنی خانووه بێ تاپۆكان له لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان لیژنه‌كه ده‌ستبه‌كاربووه و كاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌چوون.
دواتر نه‌ورۆز عومه‌ر راوێژكاری جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی ده‌بنه رێگر له‌به‌رده‌م تاپۆكردنی خانووه بێ تاپۆكان سه‌ردانی سنوره‌كه‌ی كردووه.
هاوكات ئه‌ندامانی لیژنه‌كه به‌ووردی تیشكیان خسته‌سه‌ر ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی له كاتی كاره‌كانیاندا بۆ تاپۆكردنی خانووه‌كان هاتووه‌ته رێ‌یان، لای خۆشیه‌وه راوێژكاره‌ی كه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یی پیشاندا هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنیان و به‌خێرایی ته‌واوكردنی كاره‌كانیان.
577 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|