سه‌ڵاح كوێخا: ده‌بێت كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت ته‌واوی هه‌لی كاره‌كیانیان به خه‌ڵكی ناوچه‌كه بده‌ن
19 / 6 / 2018
ئه‌مڕۆ (19ی حوزه‌یرانی 2018) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ ستافی كۆمپانیای گازپرۆم كۆبوه‌وه سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی گازپرۆم له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه هه‌ر یه‌كه له جێگره‌كه‌ی و قایمقامی قه‌زای كفری و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا ئاماده‌ی بوون، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند، ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌داخول له كاروباری كۆمپانیاكان ناكه‌ین، به‌ڵام هه‌ر كێشه و گرفتێك بێته پێشیان و رێگر بێت له ئه‌نجامدانی كاره‌كیانیان، به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
سه‌باره‌ت به ئیش و كار و گرفته‌كانی كۆمپانیاكانی تر له‌گه‌ڵ كۆمپانیای گازپرۆم، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، به‌پێی رێنماییه‌كان هه‌موو ئه‌و كارانه ده‌بێت به ته‌نده‌ر بێت و له رۆژنامه‌كان بڵاوبكرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته هه‌موو كۆمپانیاكان وه‌ك یه‌ك مافی به‌شدارییان هه‌بێت له ته‌نده‌ر هه‌ر كێشه‌یه‌كیش بێته ئاراوه به‌پێی یاسا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
هاوكات، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان جه‌ختی كرده‌وه، ده‌بێت ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له گه‌رمیاندا له بواری نه‌وت كار ده‌كه‌ن ته‌واوی هه‌لی كاره‌كانیان به هاوڵاتیانی سنوره‌كه بده‌ن.
هه‌ر له كۆبوه‌نه‌وه‌كه‌دا، ئۆلیك بۆڵجین به‌رپرسی ئۆفیسی كۆمپانیای گازپرۆم له هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئێمه وه‌ك كۆمپانیای گازپرۆم سوپاسی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كه‌ین كه هه‌ر كێشه و گرفتێكمان هه‌بووبێت چاره‌سه‌ری كردووه، ئه‌وه‌شی، خسته‌ڕوو، كاری كۆمپانیاكان له ناو كامپه‌كان په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه نیه و به‌پێی گرێبه‌ستی وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا لاوه‌كییه‌كان كاره‌كان وه‌رده‌گرن.
1003 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|