ئیدارەی گەرمیان لەھەوڵی بەردەوامدایە بۆ کەمکردنەوەی نرخی خانووی مامۆستایان
21 / 6 / 2018
ئه‌مڕۆ (21ی حوزه‌یرانی 2018) سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی مامۆستایانی كه‌لار، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به ئاماده‌بوونی قایمقامی قه‌زای كه‌لار و سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار، له‌گه‌ڵ نوێنەری مامۆستایان كۆبووه‌وه.
له كۆبووه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند، له‌م پرۆژه‌یه‌دا ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌میشه پشتیوانی مامۆستایان بووین و بە ئامادەبوونی خودی مامۆستایان لە کۆبونەوەکان کە نوێنەری کۆمپانیا ئامادەی بووە، داوامانکردووە نرخی یەکەکان کەمبکرێتەوە و بەجۆرێک بێت لەگەڵ ژیان و گوزەرانی مامۆستا بگونجێت.
ووتیشی، لەسەردانی دوێنێماندا بۆ لای بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت داوامانکردووە نرخی ئەو یەکانە کەمبکرێتەوە کە ئەوە داواکاری مامۆستایانی سنورەکەیە، خۆشبەختانە ئەویش لای خۆیەوە بەڵێنی داوە پشتیوانی داواکاری مامۆستایان بێت و ھەوڵ بدات کۆمپانیای جێبەجێکار نرخی یەکەکان کەمبکاتەوە. جەختیشیکردەوە، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ئامادەیی نیشانداوە لەسەر ئەو بابەتە نوێنەری مامۆستایانی گەرمیان لە نزیکەوە ببینێت ھاوکات بڕیارە لەگەڵ نوێنەری مامۆستاکاندا خودیسەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی جێگری سەرۆکی حکومەت بکات.
لای خۆیانەوە مامۆستایانی ئامادبووی کۆبونەوەکە، رایانگەیاند، کە داواکاری مامۆستایان یەکدەخەن و بە شاندێک لە نوێنەری مامۆستایان سەردانی جێگری سەرۆکی حکومەت دەکەن بۆ ئەو مەبەستە.
1258 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|