ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
هەڵمەتی کوتانی سورێژە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدەدرێت ناوەندی بازرگانی پیشەسازی و بیناسازی ئێران لە شاری کەلار کرایەوە بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات
بۆ رێگری لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە گەرمیان رێوشوێنی پێویست دەگیرێتەبەر ‌

3 / 7 / 2018


ئەمڕۆ (٣ی تەمموزی ٢٠١٨)بهسهرپهرشتی سهرپهرشتیاری ئیدارهی گهرمیان بهوهكالهت و به ئامادهبوونی بهڕێوهبهرە گشتییەکانی تهندروستی گهرمیان و كشتوكاڵ و بەڕێوەبەری ڤێرتێرنهری و دهزگا پهیوهندیدارهكانی تر، كۆبوونهوهیهك لهدیوانی ئیدارهی گهرمیان بهڕێوهچوو


لە سەرەتای کۆبونەوەکەدا، یونس ئەحمەد سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە وەکالەت، رایگەیاند، ماوەیەکە لە ناوچەکانی خوارووی عێراق نەخۆشی تای خوێنبەربوون بڵاو بۆتەوە و لە ھەرێمی کوردستانیش حاڵەتێک تۆمار کراوە، پێویستە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ھەموو ھەوڵێک بەگەڕ بخەین بۆ رێگریکردن لەم نەخۆشیە، ئێمەش لە ئیدارەی گەرمیان ئامادەین بۆ ھاوکاری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان تا بتوانن لەو روەوە ھەوڵەکانی خۆیان چڕبکەنەوە کارەکانیان ئەنجام بدەن.


نهخۆشی (تای خوێنبهربوون) ماوهیهكه باسی لێوهدهكرێت و حكومهتی ههرێمیش ههوڵهكانی چڕكردۆتهوه بهمهبهستی ڕێگریكردن له بڵاو بوونهوهی ئهو نهخۆشییه

لهبارهی چۆنێتی ڕێگریكردن له نهخۆشی یهكه، دكتور سیروان محەمەد بهڕێوهبهری گشتی تهندروستی گهرمیان ڕایگهیاند، سهرجهم بنكهو مهڵبهنده تهندروستی یهكانی خۆمانمان ئاگاداركردۆتهوه لهئهگهری ههست كردنیان بهحاڵهتێكی لهو شێوهیه دهست بهجێ سهرووی خۆیانی لێ ئاگاداربكهنهوهو گرنگی زیاتر بدهن بهوكهسانهی كه پلهی گهرمی لهشیان بهرزدهبێتهوهو دێنه ناوهنده تهندروستی یهكان


سهبارهت به تۆماركردنی ههر حاڵهتێك لهسنوورهكه دكتور سیروان دڵنیایی تهواوی دایه هاوڵاتیانی سنوورهكهو ووتی خۆشبهختانه تائێستا هیچ حاڵهتێك تۆمارنهكراوه


سهبارهت به چۆنێتی خۆپاراستن لهنهخۆشییهكه بهتایبهت بۆ ئهوكهسانهی مامهڵهی ڕاستهوخۆیان لهگهڵ ئاژهڵ و بهروبوومه ئاژهڵییهكاندایه دكتور عوسمان مستهفا، بهڕێوهبهری ڤێرتێرنهری گهرمیان باسی لهوهكرد بهڕێوهبهرایهتییهكهیان دهستیكردووه به دانانی میكانیزمێكی گونجاو بۆ پاكردنهوه ڕژاندنی دهرمان و كهرهستهی پێویست بۆ ئاژهڵداران و لیژنهكانیشیان بهبهردهوامی چاودێری بازاڕ و سهربڕخانهكان دهكهن و ڕێنمایی دهدهنه هاوڵاتیان بۆ ئهوهی خۆیان بهدوور بگرن لهو ئاژهڵانهی مهترسی ئهو جۆره نهخۆشییهیان لێدهكرێت


هاوكات ڕایگهیاند، ئهوان وهكو ڤێرتێرنهری گهرمیان پێشنیاری قهدهغهكردنی هاوردنی ئاژهڵیان لێكردوون له سنووری ئێران و پارێزگاكانی كهركوكو سهڵاحهدین و دیالهوه بۆ ناوچهكهو ئیدارهی گهرمیانیش پێشنیارهكهی قهبووڵ كردووه و لهمهودوا قهدهغه دهكرێت


نهخۆشی (تای خوێن بهربوون)نهخۆشی یهكی ڤایرۆسی گوازراوهیهو لهنێو ئاژهڵدا لهڕێگهی مێرووی (گهنه)وه تهشهنه ئهسهنێت و پاشانیش بهركهوتنی ڕاستهوخۆی ئاژهڵی تووش بوو به مرۆڤ نهخۆشی یهكه ئهگوازیتهوه

تائێستا لهههرێمی كوردستان لهسنووری پارێزگای ههولێر حاڵهتێك تۆمار كراوه و حكومهتی ههرێمی كوردستانیش ههوڵهكانی چڕكردۆتهوه بۆ ڕێگریكردن له بڵاو بوونهوهی ئهو نهخۆشی یه


‌ 536 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure