وێستگه‌یه‌كی كاره‌با له صالح ئاغا داده‌نرێت
13 / 8 / 2018
له‌چوارچێوه‌یه‌ی پلانه‌كانیاندا بۆ باشتركردنی كاره‌باو به‌رهه‌مهێنانی زیاتر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای گه‌رمیان وێستگه‌یه‌كی به‌هه‌مهێنانی كاره‌باى (15 مێگا ڤۆڵت ئه‌مپێری) له‌گوندی صالح ئاغا داده‌نێت.
له‌و باره‌یه‌وه حازم كریم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای گه‌رمیان به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی ڕاگه‌یاند له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا و پاش وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ست ده‌كرێت به‌دانانی وێستگه‌یكی موبایل بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای زیاتر له‌سنووره‌كه‌دا و به‌ئیشپێكردنی سێ فیده‌ری جیاواز به‌توانای 15 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌مده‌هێنێت و كێشه‌ی كاره‌بای گونده‌كانی سنووره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو چاره‌سه‌ر ده‌كات .
ئه‌م وێستگه‌یه لۆدی سه‌رفیده‌ره‌كانی كاره‌بای كه‌لاریش كه‌مده‌كاته‌وه , ئه‌و پێنج مێگاوات كاره‌بایه‌ی كه له‌كه‌لاره‌وه دابین ده‌كرا بۆ صالح ئاغا له‌پاش ئیشپێكردنی وێستگه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌لار.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای گه‌رمیان پاڵپشتی وه‌زاره‌تی كاره‌با و ئیداره‌ی گه‌رمیانیشی بۆ دانانی ئه‌و وێستگه‌یه به‌گرنگ وه‌سفكرد و ده‌ست خۆشی و سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ڕاگه‌یاند.
1857 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|