کارى فرۆشتنى بەنزین لەسنوورى ئیدارەى گەرمیاندا ڕێکدەخرێتەوە
4 / 9 / 2018
به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ئاماده‌بوونی قایمقامی قه‌زاكانی كه‌لار و كفری و به‌ریوه‌به‌ری بەڕێوەبەرایەتى نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیتر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌باره‌ت به ریكخستنه‌وه‌ی كاری به‌نزینخانه بێ مۆڵه‌ته‌كانی سنووره‌كه ئه‌نجامدرا. سه‌ره‌تای كوبونه‌وه‌كه سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پشتیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی له‌ڕێكخستنه‌وه‌ی كاری فرۆشتنی به‌نزین و كۆنترۆڵكرنی له‌چوارچیوه‌ی یاسا‌و رینماییه‌كاندا دووپاتكرده‌وه.
هاوكات له‌كوبوونه‌وه‌كه‌دا بریاردرا كه‌هه‌موو ڕێگایه‌كی پیویست بگیرێته‌به‌ر بۆریكخستنه‌وه‌ی كاری فرۆشتنی به‌نزین. هه‌روه‌ك بڕیاردرا له‌هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ئیدارییه‌كانی سنووره‌كه‌دا كاره‌كانیان له‌چوارچیوه‌ی یاسا‌و ڕینماییه‌كان ده‌ست پیبكه‌ن بۆریكخستنه‌وه‌ی كاری به‌نزینخانه بێ موڵه‌ته‌كان و فروشیارانی به‌نزین له‌سه‌ر شوسته‌كان.
872 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|