بۆچاودێریکردنى پرۆسەى هەڵمەتى بانگەشەى هەڵبژاردن لەگەرمیان ژورێکى عەمەلیات پێکدەهینرێت و نوینەرى سەرجەم لایەنە سایاسییەکان ئەندام دەبن تیایدا
10 / 9 / 2018
به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسی یه‌كه‌می لایه‌نه سیاسیه‌كانی سنووره‌كه به‌مه‌به‌ستی خۆسازدان و ئاماده‌كاری بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڕێوه‌چوو. له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وێڕاى بەخێرهاتنیان باسی له‌په‌یوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان و لایه‌نه‌سیاسیه‌كان كرد و دەستخۆشى لێکردن کەهەردەم هاوکارى دامەزراوە حکومییەکانى ناوچەکەبوون , باسیشی له‌وه‌كرد وه‌ك چۆن له‌ڕابردوودا گه‌رمیان نموونه‌ی جوانی و پێكه‌وه‌یی بووه‌و هیچ گرفتێكی ئه‌وتۆ ڕووی نه‌داوه‌و هه‌میشه گفتوگۆ و په‌یوه‌ندی و له‌یه‌كگه‌یشتن له‌نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌رپرسی حیزبه سیاسییه‌كانی گه‌رمیاندا له‌و په‌ڕی توندوتۆڵیدابووه به‌هه‌مان شێوه پێویسته ئه‌مجاره‌یش پێكه‌وه هه‌وڵبه‌ین ناوچه‌ی گه‌رمیان ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه له‌ده‌ست نه‌دات كه‌پێ ی ده‌ناسرێته‌وه. دواتر ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه كۆی ووته‌كانی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانیان به‌دروست زانی و جه‌ختیان كرده‌وه وه‌ك چۆن له‌ڕابردوودا هه‌ماهه‌نگ بوون ئه‌مجاره‌ش به‌هه‌مانشێوه له‌چوارچێوه‌ی یاسا‌و ڕێساكانی كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێده‌كه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه و دوورله بێزاركردنی هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی ناوچەى گه‌رمیان به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن تا سیمایه‌كی جوان به‌پرۆسه‌كه ببه‌خشێت. پاشان به‌تێروته‌سه‌لی له‌لایه‌ن به‌رپرسی لایه‌نه‌سیاسیه‌كانه‌وه پێشنیاره‌كانی جوانتركردنی پرۆسه‌كه‌و داواكارییه‌كانیان قسه‌ی له‌باره‌وه كرا‌و بڕیاریشدرا ژورێكی عه‌مه‌لیات له‌نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌سیاسیه‌كان پێكبهێنرێت بۆچاودێریكردنی پرۆسه‌كه.
816 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|