بەبۆنەى دەستپێکردنى ساڵى نوێى خوێندنەوە سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان پەیامێکى بڵاو کردەوە
2 / 10 / 2018
بەبۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی
(٢٠١٨-٢٠١٩) پیرۆزبایی لە سەرجەم قوتابی و خوێندکارانی سەرجەم قۆناغەكانی خوێندن
دەكەین و ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین. ئێستا کۆمەڵگەکەمان لە ھەموو کاتێک
زیاتر پێویستی بە پرۆسەی خوێندن و پەروەردەیەهەیە ئەوەش لە پێناو دروستکردنی
کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو و بەرھەمھێن تا لەسایەیدا کوردستانێکی گەشەسەندوو لەسەر
دەستی خوێندکاری ئەمڕۆ و خاوەن بڕوانامەکانی سبەی بونیادبنێین، لەو روانگەوە
پێویستە ھەموو پێکەوە دەست بە پەروەردەوە بگرین و کەلێن و کەموکورتییەکانی
پڕبکەینەوە. ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو لە دەستپێکی مانگی تشرینی یەکەم
زەنگی خوێندن لێدرا، ئەوەش بەھۆی ھەڵبژاردنى پەرلەمانی کوردستان بەڵام ئێمە
دڵنیاین ئەم ماوەکەمەى دواکەوتن ، لەسایەی دایکان و باوکانی
ئازیز و مامۆستا دڵسۆزەکان بە پەروەردەی جوان و زانستی سودمەند قەرەبوو دەکرێتەوە،
لێرەشەوە دوپاتیدەکەینەوە ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان وەک ھەمیشە ھاوکار و پشتیوان
دەبین بۆ پێشکەوتنی کەرتی پەوەردە لە سنورەکەمان، ھیواشدەخوازین ئەمساڵی خوێندن بە
بێ کێشە و گرفت بەڕێوەبچێت، بەپێچەوانەی ساڵانی رابردوو کەلەهەندێک شوین و ناوچەى کوردستان بەھۆی پاشەکەوت و
دواکەوتنی موچەکەیان مامۆستایان مانیان گرت و ھۆڵەکانی خوێندن بۆماوەیەک داخران. دووبارە
پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندن لە خوێنکارە ئازیزەکان دەکەین و ھیوای سەرکەوتنیان بۆ
دەخوازین.
سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ٢٠١٨/١٠/٢
960 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|