سەنتەرێک بۆ پشکنین و خۆپاراستن و هۆشیارى تەندروستى تایبەت بە نەخۆشى شێر پەنجەى مەمک لەگەرمیان دەکریتەوە
7 / 10 / 2018
یەکشەممە ٧ ى تشرینى یەکەمى ٢٠١٨ لەسەر دانەکەیدا بۆ گەرمیان وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەریمى کوردستان لەدیوانى ئیدارەى گەرمیان چاویکەوت بە گروپێک خانمى خۆبەخش کە کاردەکەن بۆ کردنەوەى سەنتەرێک بۆ خۆپاراستن و هۆشیارى تەندروستى لەنەخۆشى شێرپەنجەى مەمک ئەندامانى گروپەکە باسیان لەوەکرد (قوباد تالەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەریمى کوردستان) لەکاتى سەردانەکەیدا بۆ گەرمیان لەگەڵیاندا کۆبووەتەوەو داوایان لێکردووە سەنتەریکى تایبەت بە پشکنین و هۆشیارى و خۆپاراستنى تەندروستى لە نەخۆشى شیرپەنجەى مەمک لەگەرمیان بکریتەوە جێگرى سەرۆکى حکومەت بەڵینى کردنەوەى سەنتەرێکى هاوشێوەى پێداون و بڕیاریداوە ئەو سەنتەرە بکرێتەوە لاى خۆشییەوە هەرئەمڕۆ دکتور ڕیکەوت حەمە ڕەشید وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەریمى کوردستان بەڕیوەبەرایەتى گشتى تەندروستى گەرمیانى ڕاسپارد کە دەرخستەیەک بۆ کردنەوەى ئەو سەنتەرە لەگەرمیان ئامادە بکەن بۆ ئەوەى دەست بەجێ کارە یاساییەکانى ئەنجام بدریت و بەزوویى بڕیارەکەى جێگرى سەرۆکى حکومەت جێبەجێبکرێت و ئەو سەنتەرە بکریتەوە
1691 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|