ڕێژەى سەوزایى لەناحیەى سەرقەڵا ستانداردى جیهانى تێپەڕاند
29 / 10 / 2018
ڕامیار عبدالرحمن بەڕیوەبەرى ناحیەى سەرقەڵا بەسایتى ئیدارەى گەرمیانى ڕایگەیاند: ڕێژەى سەوزایى ناحیەکەیان گەیشتۆتە نزیکەى ٢٠%١٠٠ و ستانداردى جیهانى تێپەڕاندووە, بەڕێوەبەرى ناحیەکە ووتیشى لەبەرنامەیاندایە بەهاوکارى و هەماهەنگى کۆمپانیاى گازپرۆم ڕێژەى سەوزایى لەناحیەکە زیاتر بکەن ئەویش بە ڕیکەوتن لەگەڵ شەتڵگەکانى کەلار و کفرى و لەو چوارچێوەیەشدا قەزاکانى کەلار و کفرى سود دەبینن لەو ڕیککەوتنە و بەجێبەجیکردنیشى ناحیەى سەرقەڵا دەبێتە خاوەنى ٨٠ هەزار نەمامى ترو بەشێکیشى بەسەر گوندەکانى سنورەکەماندا دابەش دەکەین بەڕیوەبەرى ناحیەى سەرقەڵا دەستخۆشى و سوپاسى خۆى ئاراستەى سەرۆکى شارەوانى ئێستا و پێشوترى ناحیەکەکرد و ڕۆڵى دانیشتوانى ناحیەکەشى بەرزنرخاند لەپاراستنى ژینگە و خزمەتکردنى سەوزایى ناحیەکەیان بەڕیوەبەرى ناحیەى سەرقەڵا لەبارەى جۆرى دار و سەوزى ناحیەکەیەوە ووتى چەندین دارى بەرى و باخى گەورە لەسنورەکەمان هەن کێڵگەو خانووە پلاستیکى و کشتوکاڵیەکانى ناحیەکەش توانایەکى باشیان هەیەو بەرهەمى خەیارى ناحیەى سەرقەڵا بەشیکى زۆر لەپێداویستى یەکانى گەرمیان دابین دەکات ووتیشى سەرەڕاى قەیرانى دارایى و نەبوونى بودجەى پیویست توانیومانە سەرپەرشتى یەکى باشى ئەو دەستکەوتەى ناحیەکەمان بکەین و بۆ ئەو مەبەستەش سوپاسێکى بێپایانى ئاراستەى ستاف و سەرپەرشتیارانى شارەوانى ناحیەکەى کرد سەرقەڵا سەربە قەزاى کفرى یەو لەسالى ١٩٣٧ەوە بوە بەناحیە دانیشتوانى سەرقەڵا نزیکەى ٥٠٠ خیزانن و کۆى دانیشتوانى نێو ناحیەکەش زیاتر لە ٤هەزار کەسە سنورى ناحیەکەش بەسەرجەم گوندەکانى یەوە نزیکەى ١٢ هەزار کەسى لەخۆى گرتووە.
626 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|