ھاتوچۆی سلێمانی و گەرمیان بڕیارێک لەبەرژەوەندیی شۆفێرانی خانەقین دەردەکەن
6 / 11 / 2018
ھاتوچۆی سلێمانی و گەرمیان بڕیارێک بۆ کارئاسانیی شۆفێرانی قەزای خانەقین دەردەکەن و لەمەودوا ئەو شۆفێرانەی ئۆتۆمبێلەکانیان تابلۆی سلێمانییە، دەتوانن بە پشتگیریی ئاسایشی گەرمیان کاری گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێلەکانیان بکەن.
نەقیب کارزان مەجید وتەبێژی ھاتوچۆی گەرمیان لە لێدوانێکی تایبەتدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند: بەھۆی لێکەوتەکانی ریفراندۆم ئاستەنگیی بۆ شۆفێرانی خانەقین دروستبووە و لەسەر داوای ھاتوچۆی گەرمیان بەڕێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی سلێمانی بڕیاریداوە بۆ کاری گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێلی تابلۆی سلێمانی کار بە پشتگیریی ئاسایشی گەرمیان بکات.
535 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|