وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان : كه‌ناوی گه‌رمیان ده‌بیستم قوربانیدان و ئازایه‌تیم بیرده‌كه‌ویته‌وه
22 / 11 / 2018
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 22-11-2018 به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له دیداری هونه‌ری گه‌رمیاندا (خالد دۆسكی) وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیكرد له‌دیداره‌كه‌دا وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به قوربانیدانی ناوچه‌كه‌كرد و پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفالی وه‌كو گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی مێژو ناوهینا كه‌به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا هاتووه
وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئازایه‌تی خه‌لكی گه‌رمیان ووتی : كه‌ناوی گه‌رمیان ده‌بیستم قوربانیدان و ئازایه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌یم بیرده‌كه‌وێته‌وه خالد دۆسكی پیرۆزبایی كردنه‌وه‌ی (هۆڵی هونه‌ری) كرد له‌هونه‌رمه‌ندانی گه‌رمیان و داوایلێكردن به‌رده‌وامبن له‌كاره‌كانیان هه‌روه‌ها سوپاسی ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری سنوره‌كه‌یكرد كه‌كاریانكردووه بۆكردنه‌وه‌ی هۆڵه‌كه و ده‌ستپیكردنی ئه‌م دیداره هونه‌رییه‌شی له‌گه‌رمیان به‌سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره ناوهینا و پاڵپشتی وه‌زاره‌ته‌كه‌شی بۆ هه‌ركاریكی هونه‌ری هاوشیوه دوپاتكرده‌وه و داوایكرد ڕێكخه‌رانی ئه‌م دیداره ڕاسپارده‌و تێگه‌یشتنه‌كانی خۆیان و ده‌ره‌نجامی دیداره‌كه بنێرنه سه‌روی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی كاری له‌سه‌ر بكریت خالد دۆسكی ئومیدی خواست له‌گه‌ل باشبونی دۆخی ئابوری‌دا كار و چالاكی یه هونه‌رییه‌كان به‌رده‌وام و زیاتربن و به‌ڵینیشدا دا وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌چوارچێوه‌ی پاكیجێكدا ته‌واوی داواكاری و خواسته‌كانی هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستان جێبكاته‌وه‌و كاریان له‌سه‌ر بكات دیداری هونه‌ری گه‌رمیان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ده‌ستیپێكرد و بۆماوه‌ی 3 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت
389 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|