سه‌ڵاح كویخا : ده‌ست خۆشی له‌و ڕیكخراوانه‌ده‌كه‌ین كه بۆشاییان پڕكردۆته‌وه و جێده‌ستیان دیاربووه له خزمه‌تكردنی ناوچه‌كه‌ماندا
27 / 12 / 2018
ڕیكخراوی هاریكاری ئه‌ڵمانی سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌ڵاح كویخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیاندا كۆبونه‌وه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له كاره‌كانی ڕیكخراوه‌كه كرا له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان و ئه‌ندامانی ڕیكخراوه‌كه ڕۆڵی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانیان به‌رز نرخاند له ئاست هاوكاریكردنی ڕیكخراوه‌كان و سوپاسی خۆیانیان دوپاتكرده‌وه لای خۆیه‌وه سه‌ڵاح كویخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وێڕای به‌خێرهاتنیان ده‌ست خۆشی لێ‌كردن بۆ كاره‌كانیان
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ڕاشیگه‌یاند : هه‌میشه ده‌ستخۆشیمان له‌و ڕیكخراوانه كردوه كه جیده‌ستیان دیاربووه له خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا
سه‌ڵاح كویخا داوای لێ‌كردن ڕاپۆرتی مانگانه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌یان له‌ڕیگه‌ی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی jcc ی یه‌وه بگه‌یه‌ننه ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ هه‌ماهه‌نگی زیاتر و پته‌وتربونی كاری ڕیكخراوه‌كه و به‌رنامه‌كانی حكومه‌ت...
921 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|