سه‌ڵاح كوێخا : كه‌ناڵی كوردسات خزمه‌تێكی به‌رچاوی به هونه‌رو فه‌رهه‌نگی میلله‌ته‌كه‌مان كردووه و
فێرگه‌و قوتابخانه‌یه‌كی به‌رزی ڕۆشنبیری بووه بۆ خێزان و تاكی كورد
28 / 12 / 2018
به‌بۆنه‌ی یادی 19 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی كوردساته‌وه سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كه‌ناڵه‌كه‌كرد كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی
به‌بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنی 19 ساڵه‌ی كه‌ناڵی هه‌مووان (كوردسات)ی ئازیزه‌وه ، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڕیوه‌به‌رو ستاف و ته‌واوی ئه‌و میدیاكارانه‌ده‌كه‌م كه ڕۆژێك له ڕۆژان خزمه‌تی كه‌ناڵه‌كه‌یان كردووه ، كوردسات هه‌ر له‌ساتی دامه‌زراندنی یه‌وه وه‌كو كه‌ناڵێكی ئاسمانی ده‌نگ و ڕه‌نگی هه‌مووان بووه وه‌كو له‌دروشمه‌كه‌یدا هاتووه ماڵێك بووه بۆ هه‌مووان جیاله‌وه‌ی كه‌ناڵیكی وه‌كو كوردسات له ڕۆژگاری دروستبونی یه‌وه تا ئه‌مڕۆ خزمه‌تی به‌رچاوی به كه‌لتورو هونه‌رو فه‌رهه‌نگی میلله‌ته‌كه‌مان كردووه هاوكات فێرگه‌و قوتابخانه‌یه‌كی به‌رزی ڕۆشنبیری بووه بۆ خێزان و تاكی كورد... هه‌میشه بینه‌ری كوردسات به‌ته‌واوه‌تی هه‌ستی كردووه ته‌ماشای كه‌ناڵێك ده‌كات سه‌رجه‌م به‌رپرسیاری یه ئه‌خلاقی یه‌كانی میدیا و به‌ها باڵاكانی مرۆڤایه‌تی تێدا چه‌سپینراوه... بڕوای ته‌واوم به‌وه هه‌یه كه هه‌رگیز كوردسات دڵی كه‌سێكی زویر نه‌كردوه و له سیاسه‌تی كاركردنیدا باشترین و گونجاوترین ڕێڕه‌وی میدیایی گرتۆته‌به‌ر وه‌ك چۆن كوردسات مینبه‌رێك بووه بۆ پیشاندانی كاری جوان و داهێنانی له‌بواره جیاوازه‌كانی ژیاندا هێناوه‌ته بوون هه‌ر ئاواش به جوانی بمینیته‌وه و كاری زیاتر بكات به ئامانجی پته‌وبوونی نێوماڵی نه‌ته‌وه‌كه‌مان... سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان
358 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|