وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ندی چواری یه‌كگرتوو سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
15 / 1 / 2019
سێشه‌ممه 15ی كانونی دووه‌می 2019 سه‌ڵاح كویخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشوازیكرد له وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ندی چواری یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان ، كه‌پیكهاتبون له‌لێپرسراو كارگێر‌و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندی ئه‌و حیزبه ، له‌و دیداره‌دا هه‌ردولا به‌تێروته‌سه‌لی دۆخی كوردستان و ناوچه‌كه‌یان تاوتێكردو پیوستی یه‌كانی قۆناغه‌كه‌یان باسكرد و خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانیان به گرنگ زانی لێپرسراوی مه‌ڵه‌بندی چواری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان (برهان موزه‌فه‌ر) ڕایگه‌یاند ئێمه وه‌كو یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌سنوری گه‌رمیاندا له ئه‌دائی كاری حكومه‌ت ڕازین و پێكه‌وه‌ییمان له ڕابردوودا شاهیدی پێشكه‌وتنه‌كانی ناوچه‌كه‌مانه و ئومێدیشی خواست كاری باشتر و هه‌ماهه‌نگی پته‌وتر له‌نێوانیاندا بچه‌سپێت و ڕاشیگه‌یاند : ڕاسته ئیمه وه‌كو یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان ئۆپۆزسیۆن بونمان هه‌ڵبژاردووه به‌ڵام ئامانجمان خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتیانه به نه‌فه‌سی لێكتیگه‌شتن له‌نیوان ئیمه‌و حكومه‌تدا سه‌ڵاح كویخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وێرای به‌خێرهاتنیان جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌نجامیداوه ئه‌رك بووه‌و به‌پیویستی زانی هه‌موو لایه‌نه‌كان ناكۆكی یه‌كانیان به‌لاوه بنین و پێداگیری بكه‌ن له‌سه‌ر ته‌بایی و یه‌كڕیزی نیوماڵی كورد ، ئه‌مه‌ش له پیناو خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتیانی كوردستان ئومیدیشی خواست زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بێننه كایه‌وه كه تییدا به‌هه‌وڵی هه‌موولایه‌نه‌كان گه‌رمیان جواتر و ئاوه‌دانتربێت و ده‌رفه‌تی خزمه‌تی زیاتر به چین و توێژه جیاوازه‌كان بڕه‌خسێنن...
478 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|