سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ژوری بازرگانی گه‌رمیان كۆبوه‌وه
21 / 1 / 2019
به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به دۆخی بازرگانان و كارئاسانی له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی به‌تایبه‌ت له سنوری مه‌رزی په‌روێزخان و گرفته‌كانی ئه‌و كه‌رته سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ژوری بازرگانی گه‌رمیان ئه‌نجامدا له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا پێشنیار و داواكاری و سه‌رنج و تێڕوانینی ئاماده‌بووان تاوتوێكران و به‌وردی باسیان له‌باره‌وه‌كرا دواتر سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڵینی به‌دواداچونی جددی بۆ گرفته‌كانیان ده‌ربڕی و داوایلێكردن له‌كۆبونه‌وه‌ی داهاتویاندا له‌چوارچێوه‌ی یاداشتێكدا گرفته‌كانیان بنوسن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شیوه‌یه‌كی یاسایی به‌رنامه‌ریژی بۆ بكریت... دواتر ئه‌ندامانی ژوری بازرگانی سوپاسی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد له به‌ده‌نگه‌وه هاتنیان و داوایانكرد كه كۆبونه‌وه‌كانیان له‌پیناو باشتر به‌ڕیوه‌چونی ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا به‌شیوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو به‌رده‌وام بیت...
567 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|