گه‌رمیان: ناوی ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان تۆمارده‌كرێت
4 / 2 / 2019
ئه‌مڕۆ (4ی شوبات) به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی ناوی بێكارانی سنوره‌كه و ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆیان، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵاتی و رێكخراوی (giz) سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد.
نه‌زمی مو‌سا، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كار و ده‌سبه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ رێكخراوی (giz) هه‌ماهه‌نگی كردووه بۆ تۆماركردنی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگاكان كه دانه‌مه‌زراون یان بێكارن، ئه‌وه‌ش ئه‌و ئامانجه‌ی هه‌وڵبدرێت به‌پێی پسپۆریان كاریان بۆ بدۆزرێته‌وه.
ووتیشی، شێوازی ناو تۆماركردنه‌كه له‌لایه‌ن تیمی گه‌ڕۆكی وه‌زاره‌تمان و رێكخراوی (giz) ده‌بێت، به‌جۆرێك ئۆتۆمبیلێك له جۆری پاس وه‌ك ئۆفیسێكی گه‌رۆك ئاماده‌كراوه و به سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحییه‌كاندا ده‌گه‌ڕێت. داواشیكرد، ئیداره‌ی گه‌رمیان له سنوره‌كه هاوكاری تیمه‌كه‌یان بێت كه له‌مڕۆه‌وه ده‌ست به‌كاره‌كانیان ده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه سه‌ڵاح كوێخا، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، كه هه‌ریه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری مرۆیی ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌رێوه‌به‌ری به‌كارخستن و راهێنانی پیشه‌یی ئاماده‌ی بوون رایگه‌یاند، ئه‌وه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم فه‌رمانبه‌رانی دانه‌مه‌زراندووه، بۆیه تۆماركردنی ناوی ده‌رچووان و دۆزینه‌وه‌ی كار بۆیان كارێكی گرنگه حكومه‌ت بیكات، ئێمه‌ش له رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری مرۆیی ئیداره‌كه‌مان ئه‌وپه‌ڕی هاوكارتان ده‌بین بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانتان به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو.
سه‌ڵاح كوێخا جه‌ختیشیكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی نیه، باشتر وایه له دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان ئه‌وله‌ویه‌ت به گه‌رمیان بدرێت.
5794 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|