دەست بەجێ ئیدارەی گەرمیان وەکو بەرپرسیارییەتی ئەخلاقی و یاسایی خۆی ،
لایەنەپەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە بەزویی بەدواداچون بۆ ئەوبابەتە بکەن و ڕونکردنەوە بڵاوبکەنەوە
لەبەرئەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەزگاو دامەزراوەی تایبەتی ھەیە بۆ یەکلایی کردنەوەی کۆی گرفتەکان
ھەربۆیە وەک ھەمیشە ئیدارەی گەرمیان پرۆسەی یاسایی بون و نەبونی ھیچ جۆرەکارێکیشی نەبەستۆتەوە بە میزاجی شەخسی و موزایەداتی سیاسیەوە...
ڕونکردنەوەکەی قائیمقامیەتی قەزای کەلارو کشتوکاڵی گەرمیان و شوێنەواری گەرمیانیش کەھەرلەڕێگەی سایتی ئیدارەی گەرمیانەوە
بڵاوکرایەوە
ھیچ تەبریرێکیان نەھێشتەوە بۆ ھیچ کەس و لایەنێک و ئیدارەی گەرمیانیش مولزهمی یاسایهو وەکو چوارچێوەیەکی یاسایی تەماشای ڕونکردنەوهی ئهو فهرمانگه پهیوهندیدارانه دهكات...
ھاوکات لێرەوە ڕایدەگەیەنین
ھەر ھاووڵاتیەک وادەزانێت مافی پێشێل دەکرێت و کارەکانی بەباشی بۆ ڕایی ناکرێت و جیاوازی دەکرێت لەنێوان ھەرچین و توێژێکدا
دەتوانێت سەردانی ئیدارەی گەرمیان بکات بۆ بەدواداچوونی جددی و یەکلایی کردنەوەی کێشەکەی
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان
٨ی شوباتی ٢٠١٩