زیاتر له 36 هه‌زار گه‌شتیار ڕویانكردۆته گه‌رمیان
24 / 3 / 2019
ژماره‌ی گه‌شتیارانی ئه‌مساڵ به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه و ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌هاووڵاتیانی باشور‌و ناوه‌ڕاستی عێراق ڕوویانكردۆته ناوچه‌كه
پشتیوان عبدالكریم به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری گه‌رمیان به‌سایتی ئیداره‌ی گه‌رمیانی ڕاگه‌یاند : له‌ماوه‌ی 12 ڕۆژی ڕابردوودا واتا له‌ڕۆژانی پێش نه‌ورۆز و ڕۆژانی نه‌وورۆزیشدا گه‌شتیارێكی زۆر هاتونه‌ته ناوچه‌ی گه‌رمیان به‌جۆرێك ژماره‌ی گه‌شتیاران له‌و ڕۆژانه‌دا 36 هه‌زارو 648 گه‌شتیار بووه به‌ڕیوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری گه‌رمیان ووتیشی له‌مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخانه‌وه زیاتر له 2هه‌زار گه‌شتیاری ئێرانی هاتونه‌ته كوردستان ژماره‌ی ئه‌و گه‌شتیارانانه‌ی هاتونه‌ته قه‌زای كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان زیاتر له 19 هه‌زار گه‌شتیاربووه
پشتیوان عبدالكریم ووتیشی هاتنی ئه‌و ڕێژه زۆره‌ی گه‌شتیار له‌مساڵدا پاڵپشتی یه‌كی باش ده‌بێت بۆ كه‌رتی گه‌شتیاری و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزرای هه‌ریم به‌رنامه‌و پلانی تۆكمه‌تری داناوه بۆ خزمه‌تكردنی گه‌شتیاران پشتیوان عبدالكریم له‌باره‌ی خزمه‌تگوزارییه گه‌شتیاریه‌كانی ناوچه‌كه و هه‌ڵمه‌ته‌كانی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یانه‌وه باسی له‌و ڕێوشوێنانه‌كرد كه‌به‌درێژانی ڕۆژانی ڕابردوو بۆ پاكڕاگرتنی سه‌یرانگاكان گرتویانه‌ته‌به‌ر كه‌خۆی له دابه‌شكردنی پۆسته‌ر و كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت به پاكڕاگرتنی شوێنه گه‌شتیارییه‌كاندا ده‌بینێته‌وه
پشتیوان عبدالكریم ووتیشی هاتنی گه‌شتیار بۆهه‌رناوچه‌یه‌ك به‌ڕاسته‌وخۆ ڕۆڵی ده‌بێت له بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی ئابوری و ده‌بێته هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی بازاڕ و له‌كۆتایشدا هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه سودمه‌ند ده‌بن لێ ی كه گه‌شتیاره‌كان ڕوی تێده‌كه‌ن
هه‌ربۆیه به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان چیپێبكریت بۆ خزمه‌تی كه‌رتی گه‌شتیاری ده‌یكات و ئومێده‌وارین هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی گه‌رمیانیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هاوكارمان بن له‌پاراستن و پاكڕاگرتنی شوێنه گه‌شتیارییه‌كاندا
424 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|