سەرۆک و دەستەی یانەی خانەقین سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکەن
25 / 3 / 2019
ئەمڕۆ (٢٥ی ئازار) بەمەبەستی ھاوکاریکردنی یانەکەیان سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی خانەقین سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد و لە دیداری لەگەڵیان سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانیش بەڵێنی ھاوکاری پێدان.
حسێن شێرزاد سەرۆکی یانەی خانەقین لەو دیدارەدا رایگەیاند، ئەوان وەک یانەی وەرزشی خانەقین بۆ راییکردنی کارەکانیان پێوسیتان بە ھاوکاری و پشتیوانییە و ھەروەھا یاریگاکەیان زۆر کۆن بووە و پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیە. دواشیکرد، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ھاوکاریان بێت بۆ نۆژەنکردنەوەی یاریگاکەیان لە رێگەی جێگری سەرۆکی حکومەتەوە.
لای خۆیەوە، سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، رایگەیاند، ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان ھەمیشە بە گرنگییەوە لە وەرزشمان روانیوە و بە پێی توانا ھاوکار و پشتیوانی یانەکان و تیپە میللیەکان وەرزشوانان بوین لە سنورەکە.
دواتر سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، ھاوکاری پێشکەشکردن بۆ راییکردنی کارەکانیان و بەڵێنیشی پێدان لە رێگەی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتەوە کاریان بۆ بکات بۆ نۆژەنکردنەوەی یاریگاکەیان و ھاوکاری داراییان.
514 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|