دواتر مامۆستا هاوار عادل به‌ڕیوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه سوپاسی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و پاڵشتی یه به‌رده‌وامه‌كانی كرد و هه‌وڵه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی به‌رزنرخاند
له‌وێستگه‌یه‌كی تردا فێرخوازانی خوێندنگاكه له‌گه‌ڵ هێرش فه‌یزوڵا به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی كارگێڕی له‌ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانی به‌ڕیز یونس ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و به‌شه جیاوازه‌كانی هونه‌ری و ئابوری و كۆگاو كاروباری ناوخۆ‌و یاسا‌و كارگێری و jcc ڕاگه‌یاندنیان به‌سه‌ر كرده‌وه و
هێرش فه‌یزوڵا پێكهاته‌ی دامه‌زراوه‌یی ئیداره‌ی گه‌رمیان و لایه‌نی یاسایی و كارگێڕییه‌كانی بۆ ڕونكردنه‌وه و وه‌ڵامی پرسیاره گه‌ڵاڵه‌بووه‌كانی ئه‌و فێرخوازانه‌شی ده‌دایه‌وه
له‌لایه‌ن به‌رپرسی به‌شه‌كانیشه‌وه شیكردنه‌وه‌ی ته‌واو بۆ ئیش و كاره‌كانیان كرا
به‌ئامانجی فێربونی زیاتری خویندكاران
قوتابخانه‌ی كه‌لاری نێوده‌وڵه‌تی زیاتر له 800 فێرخوازی له‌خۆی گرتووه‌و له قۆناغی باخچه‌ی ساوایانه‌وه ده‌ست پێده‌كات تا پۆله‌كانی هه‌شتی بنه‌ڕه‌تی
له‌ماوه‌ی ڕابردودا چه‌ند قوتابخانه‌و خوێندگایه‌كی سنوره‌كه به‌شێوه‌ی فه‌رمی هاتونه‌ته ئیداره‌ی گه‌رمیان و شێوازه ئوصوڵی و یاسایی و ئیدارییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان بۆ ڕوونكراوه‌ته‌وه