به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زانه‌وه ، بەناوی ئیدارەی گەرمیان و سەرجەم یەکە ئیدارییەکانی سنورەکەوه ، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ته‌واوی موسڵمانانی كوردستان و جیهان و ناوچه‌كه‌ده‌كه‌ین
داواکارین لە خوای گەوره خێر و بەرەکەتی خۆی بەسەر ووڵاتەکەماندا بڕژێنێت و ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی لە کوردستانەکەماندا بەرقەرار بێت ،
مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز مانگێكی تایبه‌ته‌و لای ته‌واوی موسوڵمانان به‌مانگی خێروخۆشی پێناسه‌ده‌كریت ، له‌ده‌ستپێكی ئه‌م مانگه پیرۆزه‌دا موژدانه‌ی ڕێككه‌وتنی لایه‌نه‌سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌ینرا ، هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت گه‌شته ئامانج و سه‌ری گرت ،
كه ئه‌مه مایه‌ی خۆشحاڵی هه‌رهه‌موومانه ،
ئومێده‌كه‌ین لایە‌نە بە‌شداربووە‌كانی حكومە‌ت به‌ئاراسته‌ی خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان شاڕێی خزمه‌ت و ئاوه‌دانی ببوژێننه‌وه‌و ئه‌و كه‌موكورتیانه‌ی له‌ڕابردوودا هه‌بوون به‌ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌ر بكرێن
بۆئە‌وە‌ی كوردستانه‌كه‌مان هه‌ر به‌ئاوه‌دانی بمێنێته‌وه...
دووباره مانگی ڕه‌مه‌زان له‌هه‌موولایه‌ك پیرۆزده‌كه‌ین
سه‌ڵاح كوێخا
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان
5ی ئایاری 2019