پێویستی یه‌كانی كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی كارتی نیشتیمانی قه‌زای كفری و ناحیه‌ی باوه‌نور پڕده‌كریته‌وه
13 / 6 / 2019
پێنجشه‌ممه 13ی حوزه‌یرانی 2019 به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ئاماده‌بوونی قائیمقامی قه‌زای كفری و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و نوێنه‌ری به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سنوره‌كه كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڕێوه‌چوو ، كۆبونه‌وه‌كه به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌كانی كارتی نیشتیمانی له‌قه‌زای كفری و ناحیه‌ی باوه‌نور ریكخرابوو
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان باسی له‌هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی حكومه‌تی هه‌ریم و حكومه‌تی ناوه‌ندی كرد و ستایشی ڕۆڵی بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌ریمی كرد بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و دوفه‌رمانگه‌یه ، هه‌روه‌ك فه‌رمانگه‌ی كارتی نیشتیمانی له‌هه‌رشار و ناوچه‌یه‌كی كوردستان به زه‌روره‌ت ناوهێنا
ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه دابینكردنی كارمه‌ند بوو بۆ ئه‌و دوفه‌رمانگه‌یه سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: ده‌زانین به‌هۆی ڕاگرتنی پرۆسه‌ی دامه‌زراندنه‌وه به‌شیك له‌فه‌رمانگه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان پێویستیان به كارمه‌ندومیلاكی زیاتر هه‌یه ، له‌گه‌رمیان ڕۆحیه‌تی كاركردن به‌شێوازی یه‌ك تیمی له‌په‌یوه‌ندی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كاندا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه ده‌ست خۆشی له به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سنوره‌كه كرد به‌تایبه‌ت پۆلیسی گه‌رمیان كه‌له پێشوتر و ئێستاشدا هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بوون و توانیویانه كاره‌كانیان به‌باشی به‌ڕێوه‌ببه‌ن
ووتیشی به‌هه‌وڵ و هیممه‌تی دڵسۆزانه‌ی هه‌مولایه‌ك پرۆسه‌ی خزمه‌تكردن به‌باشترین شێوه به‌رێوه‌چووه ، هه‌ربۆیه ئێستاش له پیناو خزمه‌تكردندا به‌هاووڵاتیان پێویستییه‌كانی ئه‌و دوفه‌رمانگه‌یه پڕده‌كه‌ینه‌وه دواتر به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سنوره‌كه ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندیان بۆ ئه‌و دوفه‌رمانگه‌یه دابینكرد ئه‌و كارمه‌ندانه له‌ڕیگه‌ی نوسراوی فه‌رمی یه‌وه به‌شیوه‌ی ته‌نسیب داده‌نرین بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاروباره‌كانی كارتی نیشتیمانی قه‌زای كفری و ناحیه‌ی باوه‌نور
555 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|