وه‌فده‌كه به‌یاوه‌ری ریكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و له‌ریگه‌ی
و دكتور عوسمان محمه‌مه‌د شوێنه‌وارناس و لێكۆڵه‌ری بورای شوێنه‌واره‌وه په‌یوه‌ندییان به‌ستبوو به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه بینینی شوێنه‌واری (نه‌خشی ده‌ربه‌ندی بێلوله) له‌گوندی بێلوله‌ی ناحیه‌ی مه‌یدان هاتبوونه سنوری گه‌رمیان ،دوای بینینی شوێنه‌واره‌كه كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و وه‌فده‌كه‌ی ووڵاتی هیندستاندا به‌ڕیوه‌چوو
هه‌ریه‌كه له پ ی د سیروان حه‌سه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان و به‌ڕیوه‌به‌ری پۆلیسی گه‌رمیان و به‌ڕیوه‌به‌ری شوێنه‌واری گه‌رمیان و به‌ڕیوه‌به‌ری ناحیه‌ی مه‌یدان ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌بوون ،
سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وێرای به‌خێرهاتنیان سوپاسی سه‌ردانه‌كه‌ی كردن ئاماده‌یی ئیداره‌ی گه‌رمیانیشی ده‌ربڕی بۆ هه‌ر به‌ده‌نگه‌وه‌چونێك و ئومێدیشی خواست بتوانن له‌داهاتودا بتوانن په‌ره به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نیوانیان بده‌ن به‌ئامانجی خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه
برادیب سینگ راجبوروهیت باڵیۆزی ووڵاتی هیندستانیش ئاماده‌ییی ووڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی له‌به‌ستنی په‌یوه‌ندی زانستی و په‌روه‌رده‌یی و ته‌واوی لایه‌نه‌پیویسته‌كانی دیكه‌و ڕاشیگه‌یاند ئه‌م سه‌ردانه‌مان ده‌كه‌ینه بناغه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌قینه‌و پته‌و له‌نێوان ووڵاته‌كه‌مان و ئیداره‌ی گه‌رمیاندا به‌تایبه‌ت له نێوان زانكۆكانی ووڵاته‌كه‌یی و زانكۆی گه‌رمیان
شوێنه‌واری نه‌خشی ده‌ربه‌ندی بێلوله كه‌ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆكۆتایی هه‌زاره‌ی دووه‌می پێش زایین ( پاشا تاردۆنی) دیمه‌نی سه‌ركه‌وتنی پیشان ده‌دات به‌سه‌ر دوژمنه‌كانیدا و ده‌كه‌ویته گوندی بێلوله‌وه له ناحیه‌ی مه‌یدانی سه‌ربه ئیداره‌ی گه‌رمیان