ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ی حوزه‌یرانی 2019 سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و وه‌فدێكی باڵای حكومی كه‌پیكهاتبوون له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان و به‌رێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری گه‌رمیان و به‌رێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تانی گه‌رمیان سه‌ردانی قه‌زای كفری یان كرد
له ووته‌یه‌كیشیدا پشتیوان عه‌بدولكه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری گه‌رمیان سوپاسی هه‌وڵه‌كانی قوباد تاڵه‌بانی كرد له به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا و هه‌روه‌ك هه‌وڵه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان و قائیمقامیه‌تی قه‌زای كفرییشی به‌رزنرخاند
پشتیوان عه‌بدولكه‌ریم ووتیشی له ئێستادا له‌سنوری قه‌زای كفری زه‌وی پێویستمان هه‌یه كه بۆ پرۆژه‌ی گه‌شتوگوزاری شیاوه‌و ئاماده‌یی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌شی ده‌ربڕی كه هاوكاری هه‌روه‌به‌رهێنه‌ریك بكه‌ن بیه‌وێت پرۆژه‌ی گه‌شتوگوزاری له ناوچه‌كه به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت
پشتیوان عه‌بدولكه‌ریم ووتیشی خۆشبه‌ختانه به‌هاوكاری و هاماهه‌نگی له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان له‌نهۆمی دووه‌می بیناكه ئاماده‌یی گه‌شتوگوزاری كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سوپاسی هه‌ریه‌كه له به‌ڕیوه‌به‌رانی په‌روه‌رده‌و كاره‌بای گه‌رمیانیكرد كه هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی بوون
بینای نوی ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شت و گوزاری كفری به‌گوژمه‌ی 680 ملیۆن دینار له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان دروستكراوه‌و یه‌كێكه له پرۆژه ڕاگیراوه‌كانی ساڵی 2013 و به‌بڕیاری قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریم خراوه‌ته‌گه‌ر
بیناكه له‌سه‌ر ڕوبه‌ری 3 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه دروستكراوه‌و له 2 نهۆم پیكهاتووه‌و 24 ژور له‌خۆده‌گریت