هەموو ڕۆژێک جگە لە ڕۆژی #هەینی و #شەمە، لە پێشوازی دایکان و باوکان /بەخێوکەرانی بەڕێز دەبین لە کاتژمێر 9:00ی بەیانی تاکو 1:00ی پاش نیوەڕۆ بۆ ناونوسکردنی منداڵەکانتان و دابەشکردنی فۆرم.
#لەدایکبووانی 1\1\2015 بۆ 31\12\2015 ناونوس دەکەین.
#پێداویستیەکانی_ناوتۆمارکردن:
1_ هێنانی وێنەی ئۆرجینالی (نسخ الاصلی)ناسنامەی باری شارستانی #منداڵ و #دایک و #باوکی.
2_ کۆپیەکی ڕەنگاوڕەنگی ناسنامەی باری شارستانی منداڵ.
3_ یەک وێنەی(ڕەسمێک) ڕەنگاوڕەنگی پاسپۆرت یاخود موعامەلاتی منداڵ.
4_ هێنانی منداڵەکە لە ڕۆژی پڕکردنەوەی فۆرمدا.
5_ کۆپیەکی ڕەنگاوڕەنگی کارتی زانیاری.
#تێبینی// منداڵانی شەهیدانی سەربەرزی دژ بە داعش ڕاستەوخۆ وەردەگیرێن(بەبێ تیروپشک)،#بەرمەرجێک لەدایکبووی ئەو بەروارە بن.
#تێبینی// لەبوونی هەر کەموکورتیەک لە پێداویستیەکانی وەرگرتن، فۆرمی منداڵ پڕ ناکرێتەوە.