سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان پێشوازى لە سەرۆکى شارەوانى هەڵەبجە کرد
3 / 9 / 2019
ئەمڕۆ (٣ی ئەیلول) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەئامادەبوونى جێگرەکەى و بەڕێوەبەرى گشتى شارەوانییەکانى گەرمیان و سەرۆکى شارەوانى کەلار و بەڕێوەبەرى وەبەرهێنانى گەرمیان، پێشوازیکرد لە سەرۆکی شارەوانی ھەڵەبجە، لە دیداریدا بەڵێنی پشتیوانی و ھاوکاریکردنی شاری ھەڵەبجەی دوپاتکردەوە.
کوێستان ئەکرەم سەرۆکی شارەوانی ھەڵەبجە رایگەیاند، بەمەبەستی ئاشنابوون بەیەکتر و ھەماھەنگی و ھاوکاری لە نێوان ھەردولا ئەمڕۆ سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کردووە و پێی خۆشبووە لە نزیکەوە شاری کەلار و پرۆژەکانی سنورەکە ببینێت.
لای خۆیەوە، سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانەکەی سەرۆکی شارەوانی ھەڵەبجە، راشیگەیاند، ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان ھەموو کات ئامادەین بۆ ھاوکاریکردنی پارێزگای ھەڵەبجە و سودوەرگرتن لە ئەزموونی کاری یەکتر.
656 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|