سه‌ڵاح كوێخا: خه‌ڵكی كه‌ركوك په‌وه‌ندییه‌كی پته‌ویان له‌گه‌ڵ دانیشتووانی سنوره‌كه‌مان دا هه‌یه و له‌خۆمانیان جیاناكه‌ینه‌وه ،ئه‌وانیش وه‌ك ئیمه گه‌رمیانین
2 / 10 / 2019
ئه‌مڕۆ(2ی تشرینی یه‌كه‌م) ئه‌ڵماس فازیڵ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عێراق سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیكرد ، له‌دیداریكدا له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق و یه‌ك هه‌ڵوێستی لایه‌نه كوردییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌تایبه‌ت له‌پرسی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریم گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا ، ئه‌ڵماس فازیڵ سوپاس و ده‌ستخۆشی خۆی گه‌یانده سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌تایبه‌ت له‌پرسی خزمه‌تكردنی كه‌ركوك وكه‌ركوكییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاواره‌كان و میوانانی كه‌ركوك و خورماتوودا لای خۆشیه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وێرای به‌خێرهاتن ڕایگه‌یاند ئیداره‌ی گه‌رمیان ماڵی هه‌ر هاونیشتیمانییه‌كی كوردستانه ، خه‌ڵكی كه‌ركوك و كه‌ركوكییه‌كان وه‌كو گه‌رمیان په‌وه‌ندییه‌كی پته‌ویان له‌گه‌ڵ شاروشارۆچكه‌كانی سنوره‌كه‌مان دا هه‌یه و له‌خۆمانیان جیاناكه‌ینه‌وه.
606 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|