سه‌باره‌ت به كێشه‌ی تاپۆ و زه‌وی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كۆبونه‌وه‌یه‌ك له ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌نجامدرا
13 / 10 / 2019
ئه‌مڕۆ (13ی تشرینی یه‌كه‌م) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌مه‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی گەڕەکى گازینۆى شارى کەلار كه كێشه‌ی تاپۆی زه‌وییان هه‌یه، به ئاماده‌بوونی سێ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان لەگەڵ قایمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانیه‌كانی گه‌رمیان و سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار و نوێنەرى ئەو هاوڵاتیانە كۆبوه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كه پێكهاتبوون له (شیرین ئه‌مین، رزگار محه‌مه‌د، ناصر ئه‌حمه‌د) ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو، ئه‌وان به كۆنوسێك داوایان كردوه ئه‌و ژماره هاوڵاتییه بتوانن له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانیان كه له واقعدا خاوه‌نداری بۆ خۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌پێی یاسا بووه‌ته زه‌وی شاره‌وانی، بتوانن خانوو دروستبكه‌ن.
لای خۆیه‌وه سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئیداره‌ی گه‌رمیان له ماوه‌ی رابردوودا پشتیوانی داواكارییه‌كه‌یانی كردوو و داوای له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه له چوار چێوه‌ی یاسا و رێنماییه‌كان و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كاریان بۆ بكرێت تا بتوانن خانوه‌كانیان دروست بكه‌ن.
ووتیشی، ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌تایبه‌ت و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سنوره‌كه داواكاریی ئه‌و ژماره هاوڵاتییه ده‌گه‌یه‌نینه سه‌ره‌وه‌ی خۆمان و جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌پێی یاسا و رێنماییكان رێگه چاره‌یه‌كیان بۆ بدۆزرێته‌وه و بتوانن خانوه‌كانیان دروست بكه‌ن.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه و قایمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانیه‌كانی گه‌رمیان و سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار، سه‌باره‌ت له ناخشه‌ی بنه‌ڕه‌تی گوندی ساڵح ئاغا له‌سنوری ناحیه‌ی قۆره‌توو كۆبووه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كرایه‌وه هه‌رێمی كوردستان بتوانێت له رێگه‌ی نوێنه‌ره فه‌رمییه‌كانییه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا هه‌ماهه‌نگی بكات بۆ كاركردن له‌سه‌ر په‌سه‌نكردنی ئه‌و نه‌خشه‌یه.
694 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|