به‌شی هونه‌ری هۆبه‌ی تۆمار له‌به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان كرایه‌وه
30 / 10 / 2019
ئه‌مڕۆ(30 تشرینی یه‌كه‌م) به‌چاودێری (سه‌ڵاح كویخا) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به ئاماده‌بوونی عه‌مید (فه‌ره‌یدون عومه‌ر) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتووچۆی سلێمانی و عه‌مید (محسن مه‌نصور) به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی گه‌رمیان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حیزبی و حكومی و هاووڵاتیانی ناوچه‌كه به‌شی هونه‌ری هۆبه‌ی تۆمار له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان كرایه‌وه ، له‌مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی ئه‌وبه‌شه‌دا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد كه‌تیایدا ئاماژه‌ی به‌گرنگی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی هه‌ریم و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌ریوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی هه‌ریم كرد بۆخزمه‌تی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌و ستایشی ڕۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانیكرد له‌به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنیان بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی پرۆسه‌كه وهه‌وڵه‌كانی سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی هاتووچۆی به‌رزنرخاند به‌تایبه‌ت ئه‌و تیمانه‌ی كه‌له‌پارێزگای سلێمانییه‌وه هاتوونه‌ته‌گه‌رمیان و كاریان كردووه بۆخستنه‌سه‌رپێی ئه‌م پرۆسه‌یه ، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به‌خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناوهینا بۆ هاووڵاتیانی سنوره‌كه ، ووتیشی گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی ده‌ستپێكردووه و بڕیاریشه له‌ئه‌مڕۆوه كاربكرێت بۆئه‌وه‌ی له‌ئاینده‌دا هه‌ر له‌گه‌رمیان تابلۆی ئۆتۆمبێل بدریت به‌هاووڵاتیانی سنوره‌كه... عه‌مید (فه‌ره‌یدون عومه‌ر) به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی سلێمانی تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگی پرۆژه‌كه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كاروباری ڕۆژانه‌ی هاووڵاتیان به‌تایبه‌ت خاوكردنه‌وه‌ی فشاره‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی كات بۆ گه‌رمیانییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆدی سه‌رشه‌قامه‌كان... ئاڵوگۆڕی خاوه‌نداریتی و نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێڵ له‌به‌شی هونه‌ری هۆبه‌ی تۆماری هاتووچۆی گه‌رمیان به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نرێت به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان كه‌وتۆته چوارچێوه‌ی تۆڕی ئه‌لیكترۆنی سمارتی زیره‌ك كه‌دامه‌زراوه‌ی هاتووچۆی هه‌رێم كاری پیده‌كات.
850 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|