ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی عه‌لوه‌ی نوێ ی كه‌لار پشت ده‌به‌ستێت به‌نووسراوی فه‌رمی
14 / 11 / 2019
ئه‌مڕۆ(14 ی تشرینی دووه‌م) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشوازیكرد له‌وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كه پێكهاتبوون له‌سه‌رۆكی لیژنه‌ی پلان و پرۆژه‌كان و چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له‌كۆبونه‌وه‌یاندا كه به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیان به‌وه‌كاله‌ت و سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار ئاماده‌یبوون گفتوگۆكرا ده‌رباره‌ی عه‌لوه‌ی كۆن و نوێ ی كه‌لار ، لایه‌نی یاسایی و ڕێنماییه‌كانی وه‌به‌رهێنان و گرفتی ساغبوونه‌وه‌ی خاوه‌نداریتی عه‌لوه‌كه له‌دادگا و خواستی كاسبكاران بۆ كردنه‌وه‌ی عه‌لوه‌ی نوێ و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كاسبكارانی عه‌لوه‌ی كۆن له‌به‌رامبه‌ر داخستنی شوێنی كاره‌كانیاندا گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان مامه‌ڵه‌ی یاساییانه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیانی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا ڕونكرده‌وه دوپاتیشیكرده‌وه عه‌لوه‌ی نوێ ی كه‌لار ناكریته‌وه تائه‌وكاته‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان به‌نوسراوێكی فه‌رمی ڕه‌زامه‌ندی ده‌رده‌بڕێت بۆكردنه‌وه‌ی.
709 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|