جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
2 / 12 / 2019
به‌یانی ئه‌مڕۆ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان و وه‌زیری پێشمه‌رگه و سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایش و وه‌فدێكی یاوه‌ری سه‌ردانی سنووری گه‌رمیانیان كرد و خێزان و كه‌سوكاری شه‌هیدانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی كوڵه‌جۆیان به‌سه‌ر كرده‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری پێشمه‌رگه و سه‌رپه‌رشتیاربی ئیداره‌ی گه‌رمیان و لێپرسراوی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر و قه‌ره‌ته‌په‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم و به‌رپرسه باڵاكانی هێزی پێشمه‌رگه و ئاسایش تایبه‌ت به ڕووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ناحیه‌ی كۆكسی سنوری قه‌زای كفری و دۆخی ئه‌منی ئه‌و سنوره به‌ڕیوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وێڕای به‌خێرهاتنی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌فدی یاوه‌ری، رایگه‌یاند، ئه‌م سه‌ردانه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان و تاوتوێكردنی ره‌وشی ئه‌منی سنوری ناحیه‌ی كوڵه‌جۆ و حه‌مرین له ئێستادا گرنگی خۆی هه‌یه و رۆڵی باشی ده‌بێت له پاراستنی ئه‌منیه‌تی ئه‌و ناوچانه.
دواتر، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم جه‌ختی له پاراستنی ئه‌منیه‌تی سنوری ناحیه‌ی كۆكس و حه‌مرین و روبه‌ڕبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرویستانی داعش له‌و ناوچانه كرده‌وه و ئاماده‌یی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پیشاندا بۆ پشتیوانی هێزه ئه‌منییه‌كان.
دواتر، هه‌ریه‌كه له وه‌زیری پێشمه‌رگه و لێپرسراوانی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر و قه‌ره‌ته‌په_حه‌مرین و سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم و به‌رپرسانی سه‌ربازی و ئه‌منی كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رنج و تێڕوانینی خۆیان له‌و باره‌یه‌وه خسته‌ڕوو, هه‌روه‌هائاماده‌ییان پیشاندا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش له‌و ناوچانه
بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر ڕه‌وشی ته‌ندروستی سنووره‌كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ته‌ندروستی گه‌رمیان كۆببێته‌وه, به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی داواكاری و ڕاوسه‌رنج و پێشنیاره‌كان له‌و باره‌یه‌وه.
1212 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|