یه‌كشه‌ممه(5ی كانونی دووه‌م) سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشوازیكرد له (كوێستان محه‌مه‌د) وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدێكی هاوه‌ڵی.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وێرای به‌خێرهاتنیان سوپاسی وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیكرد كه‌له‌ده‌ستپێكی ساڵی نوێ‌دا گه‌رمیانی به‌سه‌ركردۆته‌وه، ده‌ستخۆشی له‌كاره‌كانی ڕابردووی وه‌زراه‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ریوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌رمیانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌یكرد و ئومێدی خواست له‌به‌رنامه‌ی كاری داهاتوویاندا خزمه‌تی باش به‌م ناوچه‌یه بكه‌ن به‌تایبه‌ت به‌كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌نیویاندا ئاوڕی جدی بدریته‌وه له‌و قوتابخانه‌و ناوه‌ندانه‌ی تایبه‌تن به نابیستانی سنووره‌كه ،
لای خۆشیه‌وه (كوێستان محه‌مه‌د) ده‌ستخۆشی و سوپاسی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی گه‌یانده سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕایگه‌یاند: ئیمه له‌وه‌زاره‌ت هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی به‌ڕیزتان به‌رز ده‌نرخێنین و ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌ین به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه سوپاسنامه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیتان پێشكه‌شده‌كه‌ین ، سه‌باره‌ت به‌و خواست و داواكارییه‌كانیش به‌ڵنیشیدا له‌داهاتوودا ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی بخاته گه‌ڕ بۆ خزمه‌تكردن به هاووڵاتیان و هه‌رچی له‌توانای وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا بیت درێغی نه‌كات .
له‌ودیداره‌دا هه‌ریه‌كه‌له جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قائیمقامی ناوه‌ندی ئیداره و به‌ریوه‌به‌ری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شه جیاوازه‌كانی دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماده‌یبوون