سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان كۆبونه‌وه
23 / 2 / 2020
د.فه‌رهاد قادرسه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیكرد و له‌لایه‌ن سه‌ڵاح كویخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه پێشوازی لێكرا له‌دیداری نێوانیاندا سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان باسی به‌رنامه‌و پرۆژه‌كانی زانكۆی گه‌رمیانیكرد و ڕایگه‌یاند: بەمەبەستی پتەوترکردنی پەیوەندی زانستی وکرانەوە به‌ڕووی زانكۆكانی جیهاندا له‌ئێستادا زانكۆكه‌مان نزیک بووەتەوە لە واژوو کردنی لێکتێگەیشتننامەیەک لەگەڵ زانکۆی نۆتینگهامی بریتانی، به‌و بۆنه‌یه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و ده‌ستخۆشیلێكردن و پشتیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیشی بۆ زانكۆكه دووپاتكرده‌وه دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و به‌تایبه‌ت پرسی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌ریم و كۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌ممه22 ی شوبات له هه‌ولێری پایته‌خت تایبه‌ت به‌م بابه‌ته كه‌سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌شداربوو تیایدا گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا ، هه‌ردولا جه‌ختیانكردووه له پێویستی یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ ڕێگریكردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌رحاڵه‌تێك كه‌ده‌بیته مایه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێ لای هاووڵاتیان.
799 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|