ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد
22 / 3 / 2020
ئه‌مڕۆ(22ی ئازار)ژوری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامه‌كانی كۆبووه‌وه. له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆزی له‌ئاماده‌بووانی كۆبونه‌وه‌كه‌و دانیشتوانی گه‌رمیان و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان كرد و ئومێدی خواست هه‌رله‌خۆشی و كامه‌رانیدا بژین سه‌ڵاح كوێخا به‌گرنگییه‌وه باسی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كرد كه له‌پێناو سه‌لامه‌تی هاووڵاتیاندا گیراوه‌ته‌به‌ر و سوپاسی هێزه ئه‌منییه‌كان و پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و سه‌رجه‌م ئه‌و كاسانه‌كرد كه‌له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا ئه‌رك ده‌بینن، سوپاسی دان به‌خۆداگرتنی هاووڵاتیانیكرد كه له‌ماڵه‌كانیان ماونه‌ته‌وه‌و داواشیكرد زیاتر له‌وه‌ی كه‌هه‌یه پابه‌ندی رینماییه‌كان بن و هه‌ر له‌ماڵه‌وه بمێننه‌وه. ووتیشی پشت به‌خوا و به‌هیمه‌تی هه‌مولایه‌ك له‌سنوره‌كه‌دا كاری باشكراوه ریگری زۆر له‌و كه‌سانه‌كراوه ویستویانه پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌كان ڕه‌فتار بكه‌ن مایه‌ی دڵخۆشییه كه گه‌رمیان پارێزراوه، به‌ڵام داوامان وایه هاووڵاتیان غافڵ نه‌بن و به‌باشی پابه‌ندی بڕیار و ڕینماییه‌كان بن. له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی پێشهاتی نوێ ی وسه‌رنج و تێروانینی ئاماده‌بوان وه‌رگیراو بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه درا: یه‌كه‌م:ژووری ئۆپه‌راسیۆن جه‌خت ده‌كاته‌وه له جێبه‌جێكردنی بڕیار و ڕاسپارده‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه‌له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیاندا دراون. دووه‌م:داخستنی سه‌رجه‌م ئه‌و به‌نزینخانانه‌ی كه‌پێیان ده‌وترێت وێستگه‌ی موبایل و هێشتنه‌وه‌ی به‌نزینخانه ڕه‌سمییه‌كان به‌و مه‌رجه‌ی رینماییه ته‌ندروستی و خۆپارێزییه‌كان به‌باشی جێبه‌جێبكه‌ن. سێیه‌م:ڕاسپاردنی لایه‌نه‌كانی ته‌ندروستی و شاره‌وانی و كشتوكاڵی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ قائیمقامیبه‌تی قه‌زای كه‌لار بۆڕێكخستنه‌وه‌و توندوتۆڵكردنی كاروباری تایبه‌ت به‌عه‌لوه‌ی كه‌لار و هه‌ر بڕیارێك پێویست بێت بدریت. چواره‌م:جوڵه‌ی بازرگانی به‌شیوه‌یه‌كی سنوردار به‌ڕیوه‌ده‌چیت وبڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ژوری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ سنورداركردنی جوڵه‌ی بازرگانی وه‌كو خۆی جێبه‌جێده‌كریت. پێنجه‌م: ڕیگری ده‌كریت له‌گرانبوونی نرخ و ریكاری یاسایی توند ده‌گیرێته‌به‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت قۆرخكاری بكات. شه‌شه‌م: ئه‌وبازرگانانه‌ی خواردن و كه‌ره‌سته‌ی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتیان دابینده‌كه‌ن پابه‌ند ده‌كرین به ڕێنماییه‌كانی چاودێری بازرگانی و ده‌بیت له‌چوارچیوه‌ی پلانێكی ڕیكخراودا شتومه‌كه‌كانیان به‌سه‌ر بازاڕه‌كاندا دابه‌ش بكه‌ن. حه‌وته‌م:كشتوكاڵی گه‌رمیان ناسنامه و باجی تایبه‌ت بۆ جوتیاران و هه‌نگه‌وانان و خاوه‌ن كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌رییه‌كان دروست ده‌كات بۆئه‌وه‌ی ئاسانكارییان بۆبكریت به‌و مه‌رجه‌ی له‌چوارچێوه‌ی یاسا و بڕیاره‌كاندا بیت و هیچ ناهه‌مووارییه‌ك دروست نه‌كات. هه‌شته‌م:كه‌س له‌یاسا گه‌وره‌تر نیه و بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ هه‌مو ئۆتۆمبیلێك ده‌گریته‌وه جگه له‌وانه‌ی له‌چوارچێوه‌ی بڕیار و ڕێنماییه‌كاندا ڕێگه‌یان پێدراوه. نۆیه‌م:كاری خێرخوازی ڕێكخراوه خێرخوازییه‌كان و دابه‌شكردنی شتومه‌كه‌كانیان له‌لایه‌ن ژوری ئۆپه‌راسیۆنی قائیمقامیه‌ته‌كانه‌وه ڕیكده‌خریت. ده‌یه‌م:ڕێگریكردن له دروست بوونی قه‌ره‌باڵه‌غی هاووڵاتیان له شوێنه گشتییه‌كاندا ڕاسپاردنی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی قائیمقامیه‌تی قه‌زاكان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی حكومه‌ت. یانزه‌یه‌م:ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕینماییی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان قائیمقامیه‌تی قه‌زاكان و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتووچۆ و ته‌ندروستی به‌نێو كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كاندا.
ئه‌م بڕیارانه له ڕۆژی ده‌رچونیه‌وه جێبه‌جێده‌كریت
3084 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|