ئه‌مڕۆ(9ی نیسان)سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشوازیكرد له
(به‌رزان شێخ محه‌مه‌د )جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و شاندێكی یاوه‌ری كه‌پێكهاتبوون له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌فراكسیۆنه جیاوازه‌كان.
له‌كۆبونه‌وه‌یاندا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌وردی ئاماده‌كارییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان و پلان و به‌رنامه‌كانی حكومه‌تی له‌سنووره‌كه بۆپێشگیری له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا باسكرد، هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و یه‌كه‌ئیدارییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه په‌روه‌ندیداره‌كانی ئه‌م پرسه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان و فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی دامه‌زراوه جیاوازه‌كانی به‌گرنگ وه‌سفكرد.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ڕونیكرده‌وه گه‌رمیان توانیویه‌تی زۆربه‌باشی ڕوبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بێته‌وه‌و پێشی پێگرتووه.
ئه‌مه‌سه‌ره‌ڕای بوونی مه‌ترسی جددی له‌سه‌ر گه‌رمیان به‌وپێیه‌ی هاوسنووری ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێرانه.
لای خۆیه‌وه( به‌رزان شیخ محه‌مه‌د) سوپاسی هه‌وڵه‌به‌رده‌وامه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیكرد له‌پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی هاونیشتیمانیانی سنووره‌كه‌دا و ڕایگه‌یاند له‌ڕیگه‌ی (محمد وه‌هاب) نوینه‌ری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یانه‌وه له‌ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاگاداری ورده‌كاری به‌ڕێوه‌چوونی ڕێكاره‌كانن
جیگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سلێمانی ووتیشی:
وه‌كو ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هیچ سه‌رنج و تێبینییه‌كمان له‌سه‌ر به‌ڕیوه‌چوونی پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌گه‌رمیان نیه‌و ده‌ستخۆشی و سوپاسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلیمانی ئاراسته‌ی كۆی به‌شداربووانی پرۆسه‌كه‌ده‌كه‌ین و دڵخۆشین كه‌ده‌بینین گه‌رمیان زۆربه‌باشی ڕوبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا بۆته‌وه.
ئومێدیشی خواست كوردستان به‌زوویی بتوانێت ئه‌م ناهه‌مووارییه تێپه‌ڕینێت.